توێژینەوەیەکی ئەمریکی: دەنگی دایک گەشەی مێشکی کۆرپەلە ناتەواوەکان خێراتر دەکات

14-10-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات قسەکردنی دایک یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی رێڕەوەکانی قسەکردن لە مێشکی ئەو کۆرپەلە ناتەواوانەدا کە پێش وادەی خۆیان لەدایک دەبن. 
 
 زانکۆی ستانفۆرد لە ئەمریکا دەریدەخات  ئەو کۆرپەلە ناتەواوانەی لەنێو نەخۆشخانەکاندا بە بەردەوامی گوێیان لە تۆماری دەنگی دایکیان دەبێت، پشکنینی تیشکی موگناتیسی (MRI) بۆ  کراوە و دەرکەوتووە رێڕەوی سەرەکیی قسەکردن پێگەیشتووتر بووە بە بەراورد لەگەڵ کۆمەڵەیەک کە گوێیان لە تۆمارەکان نەبووە. 
 
کاسرین تراڤیس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، دەڵێت: "کۆرپەلە ناتەواوەکان، لانیکەم سێ هەفتە زووتر لەدایک دەبن، مەترسیی دواکەوتنی توانای قسەکردنیان لەسەرە، چونکە لە ماوەی مانەوەیان لە نەخۆشخانە کەمتر گوێیان لە قسەکردنی دایکیان دەبێت بە بەراورد بەوەی لە سکی دایکیاندا بمایەتەوە"
 
کاسرین تراڤیس گوتی " رۆژانە دوو کاژێر و 40 خولەک، تۆماری دەنگی دایکمان بۆ کۆرپەلەکان لێداوە، ئەنجامەکان گۆڕانکارییەکی بەرچاویان لە ماددە سپییەکانی نێو رێڕەوی قسەکردن لە لای چەپی مێشکدا نیشانداوە، کە بەشێکە لە مێشک و تایبەتە بە پرۆسەکردنی قسەکردن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە