UNFPA: لە هەر دوو خولەکێکدا، خانمێک بە نەخۆشی و لێکەوتەکانی دووگیانییەوە گیان لەدەستدەدات

14-10-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندووقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان UNFPA لەنێو لووتکەی تەندروستیی جیهانیدا ئاشکرای دەکات، رۆژانە سەتان خانم بەهۆی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی زاوزێوە کە بەهۆی ناڕێکیی شێوازی ژیان و هۆکارە رێگریلێکراوەکانەوە تووشیان دەبێت، گیان لەدەستدەدەن.
 
ئەمڕۆ دیانا کێیتا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندووقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان UNFPA لە کۆتا رۆژی لووتکەی تەندروستیی جیهانیدا کە لە ئەڵمانیایە، گوتی، ''رۆژانە 700 خانم بەهۆی (ناڕێکیی شێوازی ژیان، نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکان، ناڕێکیی هۆڕمۆنەکان و ژەهراویبوون بە مادە کیمیاییەکان و تیشکەکان) گیان لەدەستدەدەن''.
 
دیانا کێیتا دەشڵێت: ئەمە واتە لە دوو خولەکدا خانمێک بەم هۆکارانە گیان لەدەستدەدات و دۆخەکە لە وڵاتە کەمداهات و دواکەوتووەکان زۆر زیاتر مەترسیدارە.
 
لووتکەی تەندروستیی جیهانی
 
لووتکەکە بە سەرپەرشتیی ئیمانیۆڵ ماکڕۆن، سەرۆکی فەرەنسا و فرێدریک مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و لە 12 تاوەکو 14ی ئەم مانگە لووتکەی تەندروستیی جیهانی (WHS 2025)، لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا دەبێت و لووتکەکە بە دروشمی "وەرگرتنی بەرپرسیارێتیی تەندروستی لە جیهانێکی پارچەپارچەبوودا" کار دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بۆ ئاڵنگارییە تەندروستییە جیهانییەکان.
 
ئەم کۆبوونەوە سێ رۆژییە، کە بە یەکێک لە پلاتفۆرمە سەرەکییەکانی تەندروستیی جیهانی دادەنرێت، زیاتر لە چوار هەزار بەشداربووی بە راستەوخۆ و 10 هەزار بەشداربووی ئۆنڵاین کۆدەکاتەوە. لەنێویدا زیاتر لە 70 پانێڵ و 400 قسەکەر لە بوارەکانی سیاسەت، زانست، کەرتی تایبەت و کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری تێدا دەکەن.
 
بەرنامەی لووتکەکە تیشک دەخاتە سەر چەند پرسێکی گرنگی تەندروستیی جیهانی، لەوانە: کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر تەندروستی، داهێنانە دیجیتاڵییەکان لە تەندروستیدا، یەکسانی لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، ئامادەکاری بۆ پەتای داهاتوو، نەخۆشییە درێژخایەنەکان و بەرەنگاربوونەوەی بەرگریی بەکتریاکان دژی دەرمانەکان.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چێشتخانەیەک. وێنە: رووداو

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی دهۆک: لەم پشووانەدا جەخت لە کواڵیتیی خۆراکی چێشتخانەکان دەکەینەوە

وەزارەتی تەندروستی بەبۆنەی پشووەکانی جەژنی کریسمس و سەری ساڵ جەخت لە پابەندبوونی پزیشکان دەکاتەوە لە دەوامی ئێشکگرییان و لەبارەی فریاکەوتنەکانیشەوە دەڵێ، نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکرێن.