دەستەی پزیشکانی ددان لە بەریتانیا: سەردانکردنی خەڵکی بۆ پزیشکانی ددان کەمیکردووە

14-12-2020
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

دەستەی پزیشکانی ددان لە بەریتانیا رایدەگەیێنن دواخستنی سەردانکردنی خەڵکی بۆ پزیشکانی ددان لە داهاتوودا تووشی گرفتی دیکەی دەم و ددانیان دەکات.


دەستەی پزیشکانی ددان لە بەریتانیا (BDA) بڵاویکردووەتەوە لەم دۆخەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بەشێکی زۆر کەمی خەڵکی سەردانی پزیشکانی ددان دەکەن.

د. لەین هۆی، پزیشکی ددان و ئەندامی دەستەی پزیشکانی ددان لە بەریتانیا دەڵێت، سەرداننەکردنی خەڵکی بۆ لای پزیشکانی ددان و دواخستنی چارەسەری گرفتەکەیان دەبێتەهۆی ئەوەی لە داهاتوو تووشی لێکەوت و گرفتی زۆر گەورەتر و جددی تر ببنەوە.

پزیشکە بەریتانییەکەی ددان روونیدەکاتەوە، نەک تەنیا ئەوانەی گرفتیان هەیە بەڵکو ئەوانەشی کە وەک پێشگیریکردن لە گرفتەکانی دەم و ددان پێویست هەر شەش مانگ جارێک سەردانی پزیشک بکەن ئەویش کەمبووتەوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی BDA لە ماوەی شەش مانگی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا سەردانکردنی خەڵکی بۆ نۆڕینگەکانی پزیشکانی ددان لە بەریتانیا بەنزیکەی ٪70 کەمیکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر ئاراس برادۆستی - د. سەڵاحەدین محەممەد

رەمەزانی دکتۆر ئاراس؛ ئەوانەی زۆر دەخۆن، ئەگەر مردنی لەناکاویان زۆرە

بەرنامەی رەمەزانی دکتۆر ئاراس ئەم جارە باسی لە چەند بابەتێکی پەیوەست بە رۆژووگرتن و تەندروستیی دڵەوە کرد و میوانەکەی رایدەگەیێنێت، ئامانج لە رۆژووگرتن ئەوە نییە کە زۆرخۆری بکرێت و ئەوەی بێتە بەردەست بخورێت. ئەوەش باس دەکات کە ''ئەوانەی زۆر دەخۆن، تەمبەڵ دەبن و ئەگەری مردنی کتوپڕیشیان زیاترە''.