رووداو - تەندروستی
نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری رایدەگەیێنێت، گرێیەکی کیلۆ و 600 گرامیی منداڵدان لەگەڵ چەند گرێیەکی دیکە لە سکی خانمێکدا دەرکرا و پسپۆڕێک باسی هەڵەیەکی ئەو نەخۆشە دەکات کە بووەتە هۆی گرێیەکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14-12-2025 د. جوان محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون کە سەرپەرشتیی نەخۆشەکەی کردووە بە رووداوی راگەیاند، ئەوە خانمێکی 34 ساڵ بووە و بەهۆی خوێنبەربوون و سکئێشەی بەردەوام هاتووەتە نەخۆشخانە و دەرکەوت چەند گرێیەک لە هێلکەدانیدا هەیە.
د. جوان محەممەد دەڵێت: ئەو خانمە، حەوت ساڵە گیرۆدەی خوێنبەربوون و ئازارە، بەڵام چووەتە لای کەسانی ناپسپۆڕ و ئازارشکێنی وەرگرتووە، تا وایلێهاتووە، گرێیەکەی گەورە بێت و ئازاری زۆر تووند دروستبکات.
بەگوتەی د. جوان، ئەوانەی تەمەنیان گەورەیە و هەر بە کچێنی ماونەتەوە یاخود ئەو خانمانەی منداڵیان نەبووە و تەمەنیان هەڵکشاوە، ئەگەری تووشبوونیان بەم گرێیە زۆرە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ