توێژینەوەیەک لە ئەمریکا: لە 20 خانم پێنجیان تووشی فشەڵبوونی ئێسک دەبن

15-01-2025
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی مەریلاند لە ئەمریکا، ئاشکرای کردووە، لە وڵاتەکە لە کۆی 20 خانمی تەمەن سەرووی 50 ساڵ، پێنجیان تووشی نەخۆشیی فشەڵبوونی ئێسک دەبن (ئۆستیۆپۆرۆسیس) بەبێ ئەوەی خۆیان بزانن.
 
د. ئیسا دەیڤس، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی مەریلاند، دەڵێت:"ئەم نەخۆشییە دەبێتەهۆی لاوازبوونی ئێسک و شکانی بە ئاسانی، کە دواتر دەبێتەهۆی کەمئەندامی، ئازاری درێژخایەن و تەنانەت گیانلەدەستدان".
 
د. ئەندرێ سینگەر، سەرۆکی پزیشکی دامەزراوەی تەندروستیی ئێسک و فشەڵبوونی ئێسک دەڵێت: "فشەڵبوونی ئێسک نەخۆشییەکی مەترسیدارە کە جەستە خانەکانی ئێسک لەدەستدەدات یاخود خانەی ئێسک بە کەمی دروستدەکات''.
 
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە لە نێوان 21٪ بۆ 30٪ی ئەو کەسانەی تووشی شکانی ئێسکی سمت دەبن، لە ماوەی ساڵێکدا گیانلەدەستدەدەن.
 
پسپۆڕان ئامۆژگاری دەکەن کە خانمانی تەمەن سەرووی 65 ساڵ پێویستە پشکنینی چڕی ئێسک بکەن بۆ رێگریکردن لەم نەخۆشییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باوکی منداڵێکی داون. وێنە: رووداو

باوکی منداڵێکی داون: پێویستە سەنتەری حکومی بۆ منداڵانی داون بکرێتەوە

دەروونناسێک باسی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵانی داون دەکات و دەڵێت، مەرج نییە هەمیشە منداڵانی داون دۆخیان ناڕێک بێت و ئەگەر منداڵەکە لە قۆناخی تووند نەبێت، ئەوا ئەگەری باشتربوونی دۆخی دەروونیی زۆرە.