پسپۆڕێک: توانای مێشکی ئەو منداڵەی شیری دایکی خواردووە 3.7 پلە بەرزترە

15-01-2026
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، شیری دایک گەوهەرە، هیچ شوێنگرەوەیەکی نییە و بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ شیری قوتوو بەراورد ناکرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشممە 14-1-2026 د. سۆران سابیر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە بوڵتەنی تەندروستی گوتی، هەندێک مادە لەنێو شیری قوتوودا نین کە بەرگریی جەستەی منداڵ بەهێز دەکەن، هەروەها هەندێک ئەنزیم و هۆڕمۆن کە بەرپرسن لە گەشە و توانای مێشکی منداڵ، لە شیری قوتوودا نییە.
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی منداڵان، پێدانی شیری دایک بە منداڵ وادەکات منداڵەکە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان پارێزراو بێت، بەرگریی جەستەی بەهێز بێت و توانای مێشکی ئەو منداڵەی شیری دایکی خواردووە 3.7 پلە بەرزترە لەوەی کە شیری قوتوو دەخوات، هەروەها کەمتر مەترسیی تووشبوونی بە شەکرە و قەڵەوی لەسەرە.
 
د. سۆران ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو منداڵانەی شیری قوتوو دەخۆن، مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی شەکرە، رەبۆ، هەوکردن و قەڵەوی زیاترە.
 
د. سۆران سابیر دەڵێت، "شیری دایک گەوهەرە و شوێنگرەوەی نییە، شیری دایک کوتانی سرووشتییە." هەروەها داوا لە دایکان دەکات و دەڵێت، "بە هیچ شێوەیەک بە قسەی هیچ کەسێک مەکەن، شیری خۆتان بدەن بە منداڵەکانتان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.