لە شارەزوور کەسێک کارەبا لێی دەدات و ژیانی لە مردن رزگار دەکرێت؛ کرێکارێکی 42 ساڵان بووە

15-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە شارەزوور کەسێک کارەبا دەیگرێت، تووشی جەڵتە دەبێت و دڵی لە لێدان دەوەستێت، لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ دڵی دووبارە دەخەنەوە کار. سەرۆکی بەشی فریاکەوتن دەڵێت: کارەباکە لێدانی دڵی تێکدابوو.
 
دوێنێ رووداوەکە روویداوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-5-2025 دکتۆر شڤان کوردە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور بە رووداوی راگەیاند، ئەو نەخۆشە رەوانەی سلێمانی کراوە، چونکە دەبێت 24 کاژێر لەژێر چاودێریدا بێت.
 
سامان سابیر، بەرپرسی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەکە دەڵێت: ''نەخۆشەکە کرێکارێکی 42 ساڵان بووە، ئێستا لەژێر چاودێریی چڕدایە لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی''.
 
ئەوەشی روون کردەوە، هەر کەسێک کارەبا لێی دا، دەبێت لە شوێنی رووداوەکە دووربخرێتەوە و سەرچاوەی کارەباکە بکوژێتەوە، پاشانیش دەشێت لەژێر پێی کەسەکە بدرێت، بۆ ئەوەی کارەبایی جەستەی هاوسەنگ ببێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. محەممەد مەحموود و د. ریکاردۆ مۆسچێتی لەکاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ دکتۆر لونای پێشکێشکاری تەندروستی لەنێو نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک.

تیمێکی پزیشکانی ئیتاڵی بە پشتیوانیی نێچیرڤان بارزانی پشکنین و چارەسەر بۆ دەیان منداڵ لە دهۆک دەکات

تیمێکی پزیشکانی ئیتاڵی بە پشتیوانیی نێچیرڤان بارزانی قەستەرە و هێڵکاریی دڵ بۆ دەیان منداڵ لە دهۆک دەکات و تیمەکە بە هاوکاریی رێکخراوی هیڤی چارەسەری کێشەکانی دڵی منداڵان دەکەن. پزیشکێکی ئیتاڵیی نێو تیمەکە دەڵێ، هیچ منداڵێک بەبێ چارەسەر بەجێ ناهێڵن.