توێژینەوەیەک: ئەوانەی دەرمانی دژەقەڵەوی بەکاردەهێنن، دوای وازهێنان کێشیان زیاد دەبێتەوە

15-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی ئاشکرای دەکات، ئەو کەسانەی واز لە دەنکۆڵە و دەرزی بۆ کێشدابەزاندن دەهێنن، دوای ئەوەی وازیلێدەهێنن، کێشیان بە خێرایی زیاد دەبێتەوە.
 
پڕۆفیسۆر سوزان جێب، توێژەرێکی زانکۆکەیە و دەڵێت: دەرمانەکان بۆ کێشدابەزاندن زۆر باشن، بەڵام کاتێک وازیان لێدەهێنیت، ئەوا زۆر بە خێرایی کێشت بەرز دەکەنەوە.
 
بەگوێرەی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا NHS، ژمارەی قوربانییانی دەرمانەکانی قەڵەوی زیادبووە و زۆرینەشیان بەکارهێنەرانی دەرمانە ساختەکانی ئۆنلاینن.
 
ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی NHS لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت، دەرمانەکان قەڵەوی سەرەتا بۆ نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو بەکاردەهاتن و ئێستاش بە ئەو کەسانە دەدرێت کە نەخۆشیی شەکرە و دڵیان هەیە و قەڵەون، هەروەها پسپۆڕان دەڵێن، ئەو دەرمانانە چارەسەرێکی خێرا و جێگرەوە نین بۆ خۆراکی باش و وەرزشکردن، هەروەها پێویستە تەنیا لەژێر چاودێریی پزیشکدا بەکاربێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.