لە ئەمریکا دەرمانێکی نوێ بۆ رێگری لە دووگیانبوون پەسند دەکرێت

15-07-2023
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، دەنکۆڵەیەکی نوێ بۆ رێگری لە دووگیانبوون پەسنددەکات و رایدەگەیێنێت، بۆ بەکارهێنانی پێویست بە راوێژی پزیشک ناکات. 
 
دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا دەرمانێکی نوێ وەکو یەکەم دەرمانی بێ رەچەتە بۆ رێگری لە دووگیانبوون بە ناوی Opill پەسندکرد و بەڕێوەبەری بەشی دەرمان لە دەزگاکە دەڵێت: دەنکۆڵەکە 93٪ کاریگەرە. 
 
دەرمانەکە لەلایەن کۆمپانیای پێریگۆی ئەمریکییەوە بەرهەمدەهێندرێت، دکتۆر پێتریزیا کاڤازۆنی، بەڕێوەبەری بەشی دەرمان لە FDA دەشڵێت: خانمان بەبێ راوێژی پزیشک دەتوانن بەکاری بهێنن، بەمەش پەستانی سەر کلینیکەکان کەمدەبێتەوە. 
 
بە گوێرەی FDA، دەرمانەکە دەبێت رۆژانە بەکاربێت و لە کاتێکی دیاریکراودا بخورێت، تاوەکو کاریگەر بێت بۆ رێگری لە منداڵبوون.
 
دکتۆر ڤێردا هیکس، پسپۆڕێکی کۆلێژی ئەمریکیی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوونە و لەم بارەیەوە دەڵێت، دەنکۆڵەی Opill سەلامەتە و پێویستە رۆژانە بەکاربێت، هەروەها هۆشداریدەدات، ''تووشبووان و چاکبووەوەکانی شێرپەنجەی مەمک نابێت بەکاری بهێنن''. 
 
بە گوێرەی ئامارەکانی FDA، لە ئەمریکا ساڵانە سێ ملیۆن دووگیانبوونی نەخوازراو هەن کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر لایەنی دەروونیی تاک و پاشهاتەکانی دووگیانبوون هەیە، هەروەها لە ساڵی 2021 رێژەی سەردانکردنی خانمان بۆ رێگریکردن لە دووگیانبوون 45٪ بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندانی تەندروستی تووشبوویەکی ئیبۆلا بەخاک دەسپێرن.

لە کۆنگۆ ئیبۆلا سەتان کەس دەکوژێت، بەڵام خەڵک دژی رێکارەکانی خۆپارێزی دەوەستنەوە

تووشبووانی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆنگۆ بە رێوشوێنی تایبەت بەخاک دەسپێردرێن، کەسوکارەکانیان لە دوورەوە شینیان بۆ دەکەن و جگە لە کارمەندی داپۆشراوی تەندروستی، کەس بۆی نییە دەست لە تابووتەکانیان بدات.