لە ئەمریکا رەنگی دەستکرد لەنێو ئایسکرێم و خۆراکدا قەدەخە دەکرێت

15-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
وەزیری کشتوکاڵ و وەزیری تەندروستیی ئەمریکا ئایسکرێمێکی بێڕەنگی دەستکرد دەخۆن.
وەزیری کشتوکاڵ و وەزیری تەندروستیی ئەمریکا ئایسکرێمێکی بێڕەنگی دەستکرد دەخۆن.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە ئەمریکا هەنگاوێکی کاریگەری بۆ کەمکردنەوەی رەنگ لەنێو خۆراکەکان جێبەجێ کرا و تەندروستیی وڵاتەکە دەیەوێت خۆراکی ئەمریکییەکان کەمترین رەنگی دەستکرد و مادە پارێزەری تێدا بێت.
 
ئەم بڕیارەش سەرەتا لەسەر ئایسکرێم جێبەجێ کرا و سەرجەم کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئاسیکرێم، بەکارهێنانی بۆیەی دەستکردیان راگرت.
 
رۆبەرت کێنێدی، وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا دەڵێت: ''لە پێنج مانگ لەمەوبەرەوە دەستمان بە کەمکردنەوەی رەنگ و مادە کیمیاییە خراپەکان کردووە لەنێو خۆراکمان، ئەم چارەسەرەمان لە کارگەکان جێبەجێکردووە، بەرهەمهێنەرانی نیشتمانی و کۆمپانیاکان پابەندبوون بە لابردنی رەنگ لەنێو خۆراکەکانیان''.
 
بەگوێرەی توێژینەوەکانی CDC و FDA، دەکرێت رەنگە کیمیاییەکان ببنە هۆی؛ دەرکەوتنی نیشانەکانی فرەجووڵەی کەمسەرنج، شێرپەنجە،  شەکرە، کێشەکانی ریخۆڵە و تێکچوونی بۆماوە مادەی DNA.
 
بڕیارەکە تاوەکو 2027 بەردەوام دەبێت و وەزیری کشتوکاڵ، وەزارەتەکەی بە بەرپرس و چارەسەری سەرەکیی دادەنێت.
 
برووک رۆڵینز، وەزیری کشتوکاڵ لە ئەمریکا دەڵێت: ''ئێمە دەزانین کە نەخۆشییە تەندروستییەکانی ئێستامان بەتایبەتیش لە منداڵان بەردەوام نابن و کشتوکاڵی ئەمریکاش لە دڵی چارەسەریانە بۆ ئەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە تەندروست بکاتەوە''.
 
لە قۆناخی یەکەمدا 35٪ـی پیشەسازییەکانی بەرهەمهێنانی خۆراک وازیان لە بەکارهێنانی رەنگی دەستکرد هێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.