لە راپەڕین بەشێکی زۆری کارمەندانی تەندروستی لە بایکۆتدان

15-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
بەشێکی زۆری کارمەندانی ئەم بنکەیە بایکۆتیان کردووە.
بەشێکی زۆری کارمەندانی ئەم بنکەیە بایکۆتیان کردووە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە سنووری ئیدارەی راپەڕین چەندان بنکە و مەڵبەندی تەندروستی بایکۆتی کاریان کردووە و پەیامنێری رووداو دەڵێت: تەنیا بەشەکانی فریاکەوتن و راوێژکارییەکان هەن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 15-7-2025 ئەبوبەکر ئیسماعیلی پەیامنێر لەبەردەم مەڵبەندی تەندروستیی کێوەڕەش گوتی، زۆرینەی کارمەندەکانیان بایکۆتی کاریان کردووە و دەوام ناکەن. جگە لەوە بایکۆت لە بنکەی تەندروستیی راپەڕین و بەشی راوێژکاریی نەخۆشخانەی رانیەش هەیە. تەنانەت کارمەندانی سەنتەری تیشکیش لە راپەڕین بایکۆتیان راگەیاندووە.
 
ئەمڕۆ نزیکەی 80 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان پێنەدراوە و لەلایەن بەغداوە راگیراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.