رووداو - تەندروستی
نەتەوە یەکگرتووەکان داوادەکات، هەموو وڵاتان و بەرپرسانی پلاندانان کار لەسەر زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان بکەن و ئەم پرسە بە هەند وەربگرن. پسپۆڕێکی حکومڕانیی تەندروستی دەڵێت: پێویستە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانیش زیاد بکرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە 15-7-2025 د. باواجی کەریم، پسپۆڕی حکومڕانیی تەندروستی لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان کاریگەریی لەسەر سێکتەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگە دروست دەکات بەتایبەت کەرتی تەندروستی.
د. باواجی کەریم روونی دەکاتەوە، کارکردن بە ئامار و ژمارە رێگەی سەرەکییە بۆ بەرچاوڕوونی لە پلاندانان بۆ داهاتوو.
بەگوێرەی ئامارەکان، ژمارەی دانیشتووانی جیهان ئێستا هەشت ملیار و 230 ملیۆن و 129 هەزار کەسە، لە ساڵی 2050 دەگاتە 9.7 ملیار کەس، کە 60%ـی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان لە ئەفریقیا و ئاسیا روودەدات.
رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەڵێن: گەشەی دانیشتووان سامانێکی مرۆییە ئەگەر بە شێوەیەکی دروست بەڕێوەبرێت، بەڵام پێویستی بە پلاندانانی وردتر هەیە بۆ ئەوەی وڵاتان ئامادەی ئەم زیادبوونە بن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ