رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی دوورودرێژ سەلماندوویەتی، مەرج نییە لەدەستدانی یادگە و لەبیرچوونەوە لەگەڵ بەساڵداچووندا پەرە بسەنن.
توێژینەوەکە لە زانکۆی باشووری رۆژئاوا لە ئەمریکا ماوەی 25 ساڵ تاقیکردنەوەی لەسەر مێشکی کەسانی بەساڵاچوو کرد و توێژەران جەختیان لەوە کردەوە، دەشێت مێشکی کەسێکی بەساڵاچوو هاوشێوەی مێشکی گەنجێک چالاک و تەندروست بێت.
ساندرا راینراوب، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: بۆمان دەرکەوتووە مێشکی بەشێکی زۆری بەساڵاچووەکان خاوێن بوون و هیچ تیکچوونێکیان نەبووە.
ئەوەشی باسکرد کە رەنگە بە بۆماوەیی، هەندێک بەساڵاچوو مێشکیان رێگری لە تێکچوون و دروستبوونی ئەو پڕۆتینە بکات کە دەبێتە هۆی نەخۆشیی ئەڵزهایمەر کە باوترین نەخۆشیی لەبیرچوونەوەیە.
بۆیە پسپۆڕان شێوازی ژیانی تەندروست و ئەم مەرجانەی خوارەوە بە گرنگ دەزانن بۆ بە تەندروستمانەوەی مێشک؛
خەوی رێک؛ رۆژانە 7 بۆ 8 کاژێر.
- بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی؛ پەیوەندی لەگەڵ خەڵک و ئاژەڵ.
- کەمکردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونی؛ ئەنجامدانی وەرزشەکانی خاوبوونەوە وەکو 'راگرتنی هەناسەدان و هەناسەدانی قووڵ، یۆگا و نوێژ'.
- خۆراکی تەندروست؛ بایەخدان بە خۆراکە پڕۆتینییەکان، چەورییە ناتێرەکان و دژەئۆکسێنەکان.
- بایەخدان بەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3.
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و کحول.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ