پزیشکانی چین تەکنەلۆژیایەک بۆ چارەسەری ئیفلیجی لەسەر مرۆڤ تاقیدەکەنەوە

15-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پیاوێکی 50 ساڵ لایەکی ئیفلیجە، بەڵام خەریکە چاک دەبێتەوە، ئەویش بەهۆی تەکنەلۆژیایەک پێی دەڵێن، BCI واتا بەیەکەوەبەستنەوەی کۆمپیوتەر بە مێشكەوە.
 
توێژەرانی نەخۆشخانەی تیانتان لە پەکین ئەم رێگەیە بۆ چارەسەری ئیفلیجی پێشنیاز دەکەن و کاو یۆنگ، جێگری بەڕێوەبەری کارێگێڕیی سەنتەری مێشک و دەمار لە بەیژینگ دەڵێت: ''MRIـی پێش نەشتەرگەری بۆ دیاریکردنی شوێنی ئامانجدار بەرکاردەهێنین، ئەلیکترۆدە بزۆکەکان بە درێژایی نێردە دەمارییەکان لەکاتی نەشتەرگەریدا دادەنێین و نێردەی دەماری روون وەردەگرین، کاتێک دوای نەشتەرگەرییەکە کەسەکە کۆنترۆڵی جووڵەی ئەندامەکانی دەکات ئەو کاتە دڵنیا دەبین لە سەرکەوتنی کارەکەمان''.
 
حکومەتی چین بەنیازە پەرە بەم تەکنەلۆژیایە بدات و تاوەکو 2027 بیکاتە پیشەسازیی چارەسەرکردنی ئیفلیجی.
 
ژاو جیزۆنگ، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەکانی پشت دەڵێت: ''تەکنەلۆژیاکە تەنیا کلینیکی نییە، بەڵکو بژمێری، کۆمپیوتەری، بایۆلۆژی و کلینیکیی کردەییش لەخۆدەگرێ، واتە داهێنانێکی فرەپسپۆڕییە، ئێمە لەگەڵ پەیمانگەی چینی بۆ توێژینەوەی مێشک و کۆمپانیاکانی چیپ کار دەکەین، نەخۆشخانەی تیانتانی پەکین پلاتفۆڕمێکی دروستکردووە کە تەکنەلۆژیا، کۆمپیوتەر، ئەلیکترۆفیسیۆلۆژی لەگەڵ وێنە کلینیکییەکان تێکەڵ دەکات ئەمەش لەپێناو بەرەوپێشچوونی ئەم تەکنەلۆژیایە لەم بوارەدا''.
 
لە چین ساڵانە 90 هەزار ئیفلیجبوو تۆمار دەکات و ئێستاش 3.74 ملیۆن کەسی تێدا ئیفلیجن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە