رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری زانکۆی کۆڤێنتری لە ئەوروپا و ئاسیا، رایگەیاند، هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ کردنەوەی لقێکی زانکۆی کۆڤێنتری لە شاری هەولێر، کە دەرفەت بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت ساڵێک لە بەریتانیا بخوێنن و دواتر لەوێ کار بکەن.
د. ئاراس ئاغا، بەڕێوەبەری زانکۆی کۆڤێنتری لە ئەوروپا و ئاسیا بە رووداوی گوت، خوێندن لە لقی زانکۆی کۆڤێنتری هەرێمی کوردستان هەمان کوالیتیی خوێندنی بەریتانیای دەبێت، بەڵام بە تێچوویەکی کەمتر. هەروەها گوتی، "ئەوە هەلێکی گەورەیە بۆ گەنجانی کورد، چونکە بڕوانامەکەیان لە زۆربەی وڵاتان پەسەندکراوە، وەکو چین، سعودیە و ئیمارات."
بەڕێوەبەری زانکۆی کۆڤێنتری لە ئەوروپا و ئاسیا ئاماژەی بەوەکرد یەکێک لە سوودەکانی کردنەوەی ئەو زانکۆیە ئەوەیە کە خوێندکاران دەتوانن ساڵێک لە بەریتانیا بخوێنن و ئاهەنگی دەرچوونیشیان هەر لەوێ ئەنجام بدەن، بڕوانامەی زانکۆکە رێگە بە دەرچووان دەدات هەم لە بەریتانیا و هەم لە کوردستانیش کار بکەن.
د. ئاراس ئاغا دەڵێت بەشەکانی زانکۆکە بەپێی خواستی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ