لە ئەمریکا بڕیاری کەمکردنەوەی نیکۆتینی جگەرە دەدرێت؛ دەبێتەهۆی وازهێنانی 13 ملیۆن جگەرەکێش

16-01-2025
شکار رێبوار
کۆمەڵێک پاشماوەی جگەرە. وێنە: NBC News
کۆمەڵێک پاشماوەی جگەرە. وێنە: NBC News
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە ئەمریکاوە بڕیارێکی نوێ بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی جگەرەکێشان دەدرێت، دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا بڕیارەکەی داوە.
 
د. رۆبێرت کلیف، کۆمسیاری FDA لە ئەمریکا دەڵێت: ''ئێمە هەنگاوێکی گرنگ دەنێین بۆ چارەسەریکردنی ئەمە، بە دەرکردنی یاسایەک بۆ کەمکردنەوەی نیکۆتین بۆ ئاستێکی کەم کە نەبێتەهۆی ئالوودەبوون بە جگەرە و هەندێک بەرهەمی لە تووتن دروستکراو''.
 
بەگوێرەی بڕیارەکەی FDA، بۆ هەر گرامێک تووتنی جگەرەیەک، 0.7 میلیگرام نیکۆتین کەمدەکرێتەوە، تەنیا ئەم کەمکردنەوەیە وا لە 13 ملیۆن جگەرەکێش دەکات وازلی لێبهێنن، تاوەکو ساڵی 2100ـیش رێگری لە فێربوونی جگەرەکێشان لە 48 ملیۆن کەس دەکرێت و ژیانی 4.3 ملیۆن کەسیش دەپارێزێت.
 
ئەگەر بڕیارەکە جێبەجێبکرێت، ئەمریکا دەبێتە یەکەم وڵات کە راستەوخۆ کار لەسەر قەدەخەکردنی جگەرە بکات.
 
دێنیس هانیگن، سەرۆکی کامپەینی منداڵانی دوور لە تووتن دەڵێت: ''جگەرەکێشەکان بەهۆی نیکۆتینەوە ئالوودەی جگەرە دەبن، ئەمە مادەیەکی سەرەکیی ئالوودەکەرە بۆ مرۆڤ، دەزانین کە زۆرینەی جگەرەکێشان دەیانەوێت وازی لێبهێنن، بەڵام کێشەکە ئالوودەبوونە بەو مادەیە، ئەگەر رێژەکەی کەمبکرێتەوە، ئاسانتر جگەرەکێشەکان وازی لێدەهێنن''.
 
لە ئەمریکاوە دێینە هەرێمی کوردستان و تۆڕی میدیایی رووداو بۆ یەکەمجار دەستپێشخەر بووە لە هاندانی خەڵک بۆ وازهێنان لە تووتن، ئەمساڵ لەگەڵ دەستپێکی کامپەینی ئەنتیتۆباکۆی رووداو، کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ کرایەوە؛ رێنوێنیی خەڵک دەکرێت، بۆ وازهێنان لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ. پاشانیش بەشداربووان خەڵاتدەکرێن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند لوولەیەکی پشکنینی خوێن لە تاقیگە. وێنە: رووداو

لە هەولێر پشکنینی ڤایرۆسەکان بۆ کەسانی بیانی دەدرێت بە کۆمپانیای تایبەت

بڕیارە لەمەودوا پشکنینە ڤایرۆسییەکان بۆ کەسانی بیانی لە تاقیگەی ناوەندییەوە بگوازرێنەوە بۆ نشینگەی هەولێر، کارمەندێکی تاقیگەی ناوەندیی هەولێریش ئەمەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و گوتی، دەستکراوە بە کارکردن بە بڕیارەکە و لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتەوە دەبێت.