پسپۆڕێکی پزیشکیی فریاکەوتن هۆشداری لە سۆپا و ئامێرە گەرمکەرەوەکان دەدات

16-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی پزیشکیی فریاکەوتن دەڵێت، یەکێک لە هۆکارەکانی تەقینی سۆپا و ئامێرەکانی گەرمکەرەوە، چاودێری نەکردنیانە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-1-2024 د. رێکان محەممەد، پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن بە رووداوی گوت، لە کاتی تەقینی سۆپا دەکرێت کەسەکە بەجۆرێک بسووتێت کە رێژەی سووتاوییەکەی زۆر بێت و لە هەناسەدان بوەستێت، بۆیە پێویستە راستەوخۆ ئەو کەسە بگەیێندرێتە نەخۆشخانە.
 
د. رێکان محەممەد دەڵێت: ئەگەر کەسی سووتاو لایەنی هۆشیاری باش بوو و کێشەی هەناسەدانی نەبوو، یان سووتاوییەکە نەگەیشتبووە بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەی، ئەوا پێویستە جەستەی بە ئاوێکی شلەتێن ساردبکرێتەوە و هیچ مادەیەکی لێنەدرێت، ئینجا بگەیێندرێتە نەخۆشخانە.
 
بەگوتەی ئەو پسپۆڕە، هەر سۆپایەک نەوتی لێچوو یاخود کێشەی دەردانی گاز و بۆنی گازی لێهات، ئەوا نابێت پشتگوێبخرێت، چونکە دەشێت رووداوی دڵتەزێنی لێبکەوێتەوە.
 
لە گوندێکی هەولێر ژنێک بەهۆی تەقینی سۆپاوە گیانی لەدەستدا {راپۆرتەکە ببینە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.