رووداو - تەندروستی
لە بەریتانیا رێگەیەکی نوێی پێوانەکردنی پەستانی خوێن تاقیدەکرێتەوە بەتایبەت بۆ ئەوانەی قۆڵیان نییە، ئەوەش لەڕێگەی پاژنەی پێوە دەکرێت.
پسپۆڕانی سکووڵی پزیشکیی زانکۆی ئێکستەری بەریتانی رایدەگەیێنن، تاقیکردنەوەکەیان لەسەر 33 هەزار کەسە و جۆرێکی ئامێری پێوانەکردنی پەستانی خوێن بەکاردەهێنن کە لەڕێگەی پاژنەی پێوە پێوانەکە دەکات.
پڕۆفیسۆر کریس کلارک، توێژەرێکی رێگە نوێیەکەیە لە زانکۆکە، دەڵێت: ئەو رێگە نوێیە ئومێدێکە بۆ نیڤشکانان کە نزیکەی 2٪ـی خەڵک دەگرێتەوە.
بەپێی ئامارەکانی NHSـی بەریتانی، نزیکەی 10 هەزار نیڤشکان لە بەریتانیا دەژین کە قۆڵیان نییە یاخود قۆڵەکانیان کار ناکەن، بەهۆی جەڵتەی مێشک و ئیفلیجبوونەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ