پڕۆفیسۆرێک: هەرێمی کوردستان بە ناڕاستەوخۆ کاریگەریی تیشکە زیانبەخشەکانی ئەتۆمی لەسەرە

16-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر لونا - پڕۆفیسۆر د. سالار عەدنان، پسپۆڕی زانستی کیمیای ژیانی پزیشکی
دکتۆر لونا - پڕۆفیسۆر د. سالار عەدنان، پسپۆڕی زانستی کیمیای ژیانی پزیشکی
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پڕۆفیسۆرێکی بواری زانستی کیمیای ژیانی پزیشکی ئاشکرای دەکات، هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ کاریگەریی دزەکردنی مادە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان لەسەرە لەکاتی تەقینەوە و زیانگەیاندن بە ناوەندەکانی پیتاندانی یۆرانیۆم.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 16-6-2025 پڕۆفیسۆر د. سالار عەدنان، پسپۆڕی زانستی کیمیای ژیانی پزیشکی لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، تاوەکو دووریی 80 کیلۆمەتر زیانی دزەکردنی مادە تیشکاوەرییەکی یۆرانیۆم راستەوخۆ دەبن لەسەر دانیشتووان، بەڵام زیاتر لەو دوورییە بوو ئەوا دەبن بە ناڕاستەوخۆ.
 
هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەزار و 500 کیلۆمەتر دوورە لە ناوەندەکانی چاندنی یۆرانیۆم لە ئێران، هەر بۆیە پڕۆفیسۆرەکە ئاماژە بە کاریگەرییە ناڕاستەوخۆکان دەکات لەکاتی تەقینەوەی ناوەندە ئەتۆمییەکان و دەڵێت: ''مادە زیانەخشەکان تێکەڵی ئاو، هەوا و خاکی ئێران دەبن و لەگەڵ ئاڕاستەی هەوا دەشێت بگوازرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان''.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی سەرچاوەکانی ئاو و خۆراکی هەرێمی کوردستان لە ئێرانەوەیە و دەشێت بەهۆیانەوە هاونیشتمانییانمان بەرکەوتەی مادە تیشکاوەرییەکان ببن.
 
بەشێک لە مەترسییەکانی بەرکەوتن بە تیشکی ئەتۆمی ئەمانەن؛
 
- لوولە خوێنبەرەکان لاواز دەکات
- لێدانی دڵ لاواز دەکات
- گورچیلە دەوەستێنێت
- سییەکان ژەهراوی دەکات
- تووشبوون بە شێرپەنجە
 
مووشەکی بالیستی پێنج مادەی مەترسیدار دەخاتە بەرگەهەوا؛ سییەکان پەک دەخەن و مێشک دەپووکێننەوە {کلیک بکە بۆ بینینی زیانەکان}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە