رووداو - تەدنروستی
پسپۆڕێکی وردی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆی منداڵان ئاشکرای دەکات، بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان هۆکارە بۆ میزبەخۆداکردنی منداڵ و تەنانەت زیاتر میزڕاگرتنیش کە ئەمەیان دەبێتە هۆی هەوکردنی میزەڕۆیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16-7-2025 د. بەیار عەبدوڵڵا، پسپۆڕی وردی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆی منداڵان لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، تاوەکو تەمەنی سێ ساڵی میزبەخۆداکردن ئاساییە و پێویستیشە، بۆ ئەوەی گورچیلەکانی بەهۆی راگرتنی میزەوە لەکارنەکەون.
ئەو پسپۆڕە باسی هۆکارەکانی میزڕانەگرتنی منداڵ دەکات وەکو؛
هۆکارەکانی میزبەخۆداکردنی منداڵان لە جێگادا
-خەوی قووڵ
-خواردنەوەی ئاوی زۆر
-گوشاری دەروونی
-ترس
-هەوکردنی میزەڕۆ
-نەخۆشییە دەمارییەکان
-شەکرە
-بۆماوەیی
زیاتر باسی کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دەکات و دەڵێت: سەیرکردنی کۆمەڵێک ڤیدیۆی نێویان وادەکات منداڵ تووشی دڵەڕاوکێ بکات و لەوەوە دەشێت میزبەخۆیاندا بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ