توێژینەوەیەک: مادەیەکی نێو وزەبەخشەکان رێخۆشکەرە بۆ شێرپەنجەی خوێن

16-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی گۆڤاری نەیچەر دەریدەخات، مادەیەکی نێو خواردنەوە وزەبەخشەکان دەشێت ریخۆشکەر بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەیەکی کوشندە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی رۆچستەر لە ئەمریکا کرا و دەرکەوت، مادەی تاورین کە لەنێو خواردنەوە وزەبەخشەکاندا هەیە دەشێت رۆڵی کاریگەریی هەبێت لە باشتر گەشەکردن و هاندانی خانە شێرپەنجەییەکانی خوێن.
 
نووسەرانی توێژینەوەکە جەختیان لەوە کردووەتەوە، مادەکە بە تێکەڵ لەگەڵ شەکر و کافایین ئەم کاریگەرییە مەترسیدارە دروست دەکات.
 
بەپێی FDA، تاورین لەنێو خۆراکدا هەیە و یەکێکە لە ترشە ئەمینییەکانی نێو جەستەی مرۆڤ. لە کەسانی تەندروستتدا تاوەکو 6 گرام لە رۆژێکدا ئاساییە بخورێت. بەڵام کاتێک لەگەڵ کافاین و شەکر تێکەڵ دەکرێت زۆر زیانی دەبێت و دەبێتە هاندەرێک بۆ شێرپەنجە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.