رووداو - تەندروستی
ریزبەندییەکی جیهانی ئاشکرای دەکات، هەریەک لە وڵاتانی ئوردن و لوبنان زۆرترین ئالوودەبووی جگەرەکێشانیان تێدایە لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا.
ریزبەندییەک لەلایەن WorldPopulationReviewـی جیهانی بڵاو کراوەتەوە و دەریدەخات، رێژەی جگەرەکێشان لە ئوردن 36.3٪ و لە لوبنانیش 34.1٪ـە. بەڵام عێراق کەوتووەتە خوار وڵاتانی میسر، جەزائیر، یەمەن، کوەیت و تونس کە رێژەی جگەرەکێشان تیایدا 19.2٪ـە.
ریزبەندییەکە ئەم ساڵ کراوە و بەم شێوەیەیە؛
ئوردن 36.3٪
لوبنان 34.1٪
میسر 25.8٪
جەزائیر 21.1٪
یەمەن 20.6٪
کوەیت 20٪
تونس 19.5٪
عێراق 19.2٪
کاریگەرییەکانی جگەرەکێشان دوای 1 خولەک؛
* رێخۆشکردن بۆ بەشێرپەنجەبوونی خانەکان
* ناوپۆشی قوڕگ هەستیار دەبێت و کۆکە دەستپێدەکات
* بکتریا سوودبەخشەکانی نێو دەم لەنێودەچن و بۆنی ناو دەم ناخۆش دەبێت
* چینێکی تەنکی زەرد لەسەر ددانەکان دەنیشێت
* لێو، پووک و قوڕگ وشک دەبن
* 14 گرام گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەچێتە نێو جەستەت
* 11 خولەک لە ژیانت کەمدەبێتەوە
* چڵم دروستدەبێت
مەترسییەکانی دووکەڵی جگەرە و نێرگەلە لەسەر منداڵ
لە سکی دایکیدا؛
* چوونی ئۆکسجین بۆ کۆرپەلە کەم دەکاتەوە بۆیە دەبێتەهۆی؛ (لەدایکبوونی پێشوەختە، لەبارچوون، کەمیی کێش و کورتیی باڵا).
* زەبردان لە کۆئەندامی هەناسە بەمەش (دابەزاندنی توانای سییەکان، رەبۆ و هەوکردنی درێژخایێن) روودەدەن.
کە گەورەبوو؛
زەبردان لە مێشک
* پووکانەوە خانە دەمارییەکان
* لاوازیی یادەوەری
* کەمیی ئاستی زیرەکی
ئەمانەش دەردەکەون؛
* شێرپەنجە جیاوازەکان
* جەڵتەی دڵ و مێشک
* پەککەوتنی گورچیلەکان
* هەوکردنی گوێ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ