توێژینەوەیەک: گریانی منداڵ هەستی گوشار و دڵەڕاوکێ لای گەورەکان دروستدەکات

16-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، گریانی منداڵ هەستی گوشار و دڵەڕاوکێ لای گەورەکان زیاد دەکات.
 
توێژینەوەکە بە هاوبەشی هەردوو زانکۆی ژان مۆنێت و سانت ئیتیان لە فەرەنسا کراوە و دەرکەوت، گریانی منداڵ دەکرێت بەشێوەیەک کاریگەریی لەسەر دایبابان یاخود بەخێوکاری منداڵ دروستبکات کە هاوشێوەی چەقینی دەرزییەک یاخود زەبرێکی دەروونی بێت.
 
لینی لێگۆ، پسپۆڕی قوڕگ و دەنگەژێیەکان کە یەکێکە لە نووسەرانی توێژینەوەکە دەڵێت: ئاستی گریانی منداڵ بەتایبەت منداڵی ساوا وا لە لەرە دەنگییەکانی گوێی گەوران دەکات کە کاردانەوەی تووند و خێرا دروستبکەن، ئەمەش گوشاریان زیاد دەکات و پێی تێکدەچن.
 
تەنانەت توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، پلەی گەرمیی گەوران بە دەنگی گریانی منداڵان بەرز دەبێتەوە و دەموچاویان گوشاری پێوە دەردەکەوێت. هەر بۆیە کەسانێک هەن بە دەنگی منداڵ بێزار دەبن و بەرگەی ناگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە