رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئیسڕائیل ئاماژەبەوە دەکات دەرمانی فیناسترايد، کە بە ناوی بازرگانی پرۆپیشیا بۆ چارەسەرکردنی رووتانەوەی قژی پیاوان بەکاردێت، رەنگە مەترسیی تێکچوونی باری دەروونی و بیرکردنەوە لە خۆکوشتن زیاد بکات.
زانکۆی هیبرۆ لە ئیسڕائیل ئاشکرای دەکات، بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی فیناسترايد، سەدان هەزار بەکارهێنەری دەرمانەکە تووشی خەمۆکی بوون و سەدان کەسیش بەهۆیەوە خۆیان کوشتووە.
پرۆفیسۆر مایەر برێزیس، توێژەری تەندروستیی گشتی لە زانکۆی هیبرۆ لە ئیسڕائیل، رایگەیاندووە کە بەڵگەکان چیتر تەنیا گێڕانەوەی تاکەکەسی نین، بەڵکو ئامارەکان نیشانی دەدەن. بۆیە داوای گۆڕانکاریی خێرا دەکات و پێشنیار دەکات کە بازاڕکردن بە دەرمانەکە بۆ مەبەستی جوانکاری بە شێوەیەکی کاتی رابگیرێت تاوەکو سەلامەتییەکەی بە تەواوی دووپات دەکرێتەوە.
دەرمانەکە لە ساڵی 1997 لەلایەن دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA)ـەوە پەسند کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ