سکووڵی پزیشکیی هارڤارد: مانەوە لەنێو سەوزایی هەستی شەڕانگێزی کەم دەکاتەوە

16-10-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سکووڵی پزیشکیی هارڤارد چەند زانیارییەک لەبارەی بایەخی دار و سەوزاییەوە ئاشکرا دەکات و توێژەرانی دەڵێن، مانەوە لەژێر دارێک یاخود لەنێو دارستانێک دەکرێت کاریگەریی دەروونیی ئەرێنییانە ببەخشێت.
 
ئەو سکووڵە پزیشکییە روونی دەکاتەوە، دار رێژەیەکەی زۆر لە گازە ژەهراوییەکانی بەرگەهەوا هەڵدەمژێت و دەیانگۆڕێت بۆ ئۆکسجین، هەروەها ئەگەری گەرمابردن لە هاویندا کەم دەکاتەوە، چونکە فێنکی بە دەوروبەر دەبەخشێت.
 
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی گۆڤاری لانسێتی زانستی، زیادکردنی رێژەی سەوزایی بۆ 30٪ـی وڵاتانی ئەورووپی، 93٪ ئەگەر مردنی پێشوەختەی لەنێو گەنجەکانی ئەورووپا بەهۆی گەرمابردنەوە کەم کردووەتەوە.
 
تەنانەت زانکۆی هارڤارد دەریدەخات، ئەو منداڵانەی رۆژانە کاتێکی زۆر لەنێو ژینگەی سەوزاییدا بەسەر دەبەن، سەرنج و بیرکردنەوەیان باشترە لەوانەی کە لەنێو هیچ سەوزاییەکدا نین.
 
جگە لەمەش سەلمێندراوە، بینینی دار و سەوزایی، هێمنی بە دەروون دەبەخشێت و وا لە تاک دەکات کەمتر هەستی شەڕانگێزی و تووڕەیی هەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.