رووداو - تەندروستی
ناوەندی تەندروستیی جیهانیی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لە زستاندا ئەگەری قەڵەوبوون زیاد دەبێت، چونکە مرۆڤ زیاتر برسیی دەبێت.
بەپێی ئەو ناوەندە، هۆڕمۆنەکانی برسێتی لە کەشی سارددا زیاد دەکەن و هۆڕمۆنەکانی تێربوون کەمتر دەبنەوە، مرۆڤ زیاتر ئارەزووی بۆ خواردنی شیرینی و کاربۆهیدراتەکان دەبێت، ئەمەش لەبەر کەم بەرکەوتن بە خۆر و فیسیۆلۆژیی جەستە لە کەشی سارددا.
د. کریستاڵ وایلی، پسپۆڕی خۆراک لە بەریتانیا دەڵێت: بە خۆراکە توون و تیژەکاندا یاخود خواردنی بەهارات، پڕۆتین و ریشاڵ دەکرێت زووبرسیبوون لە زستاندا کەم بکرێتەوە.
بەگوێرەی کلیڤلاندی پزیشکی، ئەم 7 رێگەیە دەشێت برسێتی لە وەرزی زستاندا کەم بکەنەوە، بۆ ئەوەی رێگری لە قەڵەوی بکرێت؛
1- بەکارهێنانی بەهارات لەنێو خۆراکەکاندا؛ جەستە گەرم دەکەنەوە.
2- خواردنی خۆراکە ریشاڵییەکان؛ شۆربای سەوزە، شۆفان، نیسک و تۆوی چیا.
3- خواردنی بڕێکی زۆر لە پڕۆتین لە ژەمی بەیانی؛ هێلکە، ماست، فاسۆلیا، لۆبیا، نۆک، پەنیر و ماسی.
4- خواردنی شوکولاتەی تۆخ؛ هەرسکردن خاو دەکەنەوە و هەستی تێربوون زیاد دەکات.
5- بایەخدان بە خۆراکی دەوڵەمەند بە چەوریی ئۆمێگا سێ؛ ماسیی سەلەموون، تۆوی کەتان و چیا، گوێز، زەیتوون و ئاڤۆگادۆ.
6- کەمخۆری دایمخۆر بە.
7- ئاوخواردنەوە پێش ژەمەکان؛ 30 خولەک پێش هەر ژەمێک پەرداخێک ئاو بخورێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ