زانکۆی یۆرک: جەنگ کاریگەریی لەسەر بۆماوەیی مرۆڤ دادەنێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی لە بەریتانیا دەریخستووە، جەنگ کاریگەریی لەسەر بۆماوەیی مرۆڤ دادەنێت و بۆ نەوەکانی داهاتووش دەگوازرێتەوە.
 
تویژینەوەکە لە زانکۆی یۆرک لە بەریتانیا کراوە و دەرکەوتووە جەنگ و ململانێکان نەک هەر کاریگەریی دەروونی و جەستەیی لەسەر تاکەکان بەجێدەهێڵن، بەڵکو دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە کارکردنی جینەکان (ئێپیجێنێتیک) کە تەندروستییان دەخاتە مەترسییەوە و رەنگە بۆ نەوەکانی دواتریش بگوازرێتەوە.
 
زانکۆ بەریتانییەکە ئاماژە بەوەدەکات ئەو گوشارە دەروونییەی بەهۆی جەنگەوە دروست دەبێت، دەتوانێت گۆڕانکاری لەسەر ئاستی بۆماوەماددە (DNA) دروست بکات. ئەمەش ئەگەری تووشبوون نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس، کێشەکانی بیستن و خەو، تێکچوونە مێتابۆلییەکان و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە زەبری دەروونی دوای رووداوەکان (PTSD) زیاد دەکات.
 
د. زارا رەزا سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی یۆرک دەڵێت "جێگەی سەرنجە، هەندێک لەم کاریگەرییە بۆماوەییانە دەتوانن بۆ نەوەکانی داهاتوو بگوازرێنەوە. بۆ نموونە، لە وەچەی ئەو کەسانەی بەرکەوتەی جەنگ بوون، ئاستی نزمی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ و زیادبوونی مەترسیی مردن بەدی کراوە."
 
د. زارا رەزا داوا دەکات سیستەمی چاودێریی تەندروستی لە کاتی یارمەتیدانی پەنابەران و قوربانیانی جەنگ، ئەم کاریگەرییە شاراوانەی جەنگ لەبەرچاو بگرێت و پلانی تەندروستیی گونجاویان بۆ دابنێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە