زەنگی مەترسیداری توێژینەوەیەک لەبارەی ڤەیپ؛ دەبێتەهۆی مردن

17-02-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

تادێت زیانەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی ''ڤەیپ'' ئاشکرادەکرێن و لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەگەری گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکەن.
 
لێکۆڵینەوەکە لەلایەن کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی لەسەر ملیۆنێک کەس کراوە و دەرکەوتووە کە مانیتۆڵ کە بۆ تامی ڤەیپ بەکاردێت وادەکات نێوپۆشی قوڕگ بڕوشێنێت و وازهێنان لە ڤەیپکێشان قورستر بێت، چونکە تامێکی خۆشی پێدەبەخشێت.
 
بەڵام لەسەر ئاستی مەترسییە جیدییەکانی مادەکە لەسەر جەستە، د. پریتی پاندی، نووسەری سەرەکیی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت، دوو ئەوەندە ئەگەری مردنی لەنێو ڤەیپکێشەکان زیاترکردووە.
 
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە 2023 لە ئەورووپا کرا، بەکارهێنەری ئەو ڤەیپانەی بۆ یەکجار بەکاردێن و ژمارەی دیاریکراوی کێشانیان هەیە لە نێو گەنجاندا بەتایبەت 15 بۆ 24 ساڵان زیادبوون و هۆکارەکانیش ئەمانەن؛ 
 
- بەکارهێنانی ئاسان
- زۆری ژمارەیان
- دەستکەوتن و شاردنەوە بە ئاسانی
- کەمیی نرخ
- رازاندنەوەیان
 
بۆ وازهێنان لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ سەردانی کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ بکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."