پسپۆڕێک: خۆشبەختانە نەخۆشیی هیمۆفیلیا لەنێو خانماندا زۆر کەمە

17-04-2025
شکار رێبوار
د. بنار ئەحمەد، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون
د. بنار ئەحمەد، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، هیمۆفیلیا لە خانماندا کەمە و لەکۆی سێ جۆری نەخۆشییەکە، تەنیا یەکێکیان تووشی خانمان دەبێت و ئەوانی دیکە زیاتر تووشی پیاوان دەبێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-4-2025 هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی پێشگیریکردن لە نەخۆشیی هیمۆفیلیا د. بنار ئەحمەد، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون بە رووداوی راگەیاند، نەخۆشییەکە چارەسەری زەحمەتە و درێژخایەنە، بەردەوامبوونی خوێنبەربوون لە ماوەی سووڕی مانگانە سەرەتاترین نیشانەیە لە خانمان.
 
بەپێی ئەوەی ئەو پسپۆڕە هەندێک لەو خانمانە دەبینێت کە منداڵەکانیان تووشبووی نەخۆشییەکەن، نیشانەکان باسدەکات و دەڵێت: منداڵان تووشی 'درەنگ پێگرتن، ئاوسانی جومگەکانی، شینبوونەوەی پێست دوای بەرکەوتن و خوێنبەربوونی بەردەوام دوای برینداربوون'.
 
هۆشداریش دەداتە خانمان لەوەی کە بایەخ بە پشکنینی خوێن بدەن و لەکاتی هەبوونی خوێنبەربوونی زۆر لە ماوەی سووڕی مانگانەیان، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە