تەندروستی
گردبوونەوەیەکی خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە و گوزارشت لە خۆبەخشان دانراوە
رووداو - تەندروستی
نوێنەرێکی دەرچووانی دانەمەزراوی تەندروستی رایدەگەیێنێت، خۆبەخشی بۆ ماوەیەکی کاتی دروست بوو، بەڵام بووە هەمیشەیی و وایلێهات کە لەبەرامبەردا هیچیان بۆ نەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 17-5-2025 سەرهەنگ سەڵاح، یەکێک لە ئەندامانی دەستەی نوێنەرانی خۆبەخش و دەرچووانی دانەمەزراوی تەندروستی بە رووداو راگەیاند، تەنیا لە شاری سلێمانی 15 بۆ 20 هەزار دەرچووی دانەمەزراوی تەندروستی هەن، هەروەها ژمارەی خۆبەخشانیش دەگاتە 10 هەزار و 200 کەس.
بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان نزیکەی 48 هەزار و 538 کارمەندی دامەزراوی هەیە، ئەوانەی خۆبەخش و گرێبەستن لە وەزارەتەکە زیاتر لە 10 هەزار کەسن.
لە پەیجی رووداوی تەندروستی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لە وەڵامی پرسیارێکدا چەندان کۆمێنت هاتوون کە باسی ماوەی خۆبەخشیان دەکەن لە کەرتی تەندروستی؛ یەکێکیان نووسیویەتی، ''7 ساڵە خۆبەخشم''
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ