200 پزیشک لە نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک گردبوونەوە؛ 'داهاتوومان نادیارە و بێئومێدین'

17-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
بەشێک لە پزیشکان کە گردبوونەتەوە لەنێو نەخۆشخانەی ئازادی. وێنە: رووداو
بەشێک لە پزیشکان کە گردبوونەتەوە لەنێو نەخۆشخانەی ئازادی. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نوێنەرێکی پزیشکانی خولاو لە دهۆک رایدەگەیێنێت، بەهۆی دانەمەزراندنی پزیشکانی گشتیی دەرچووی ساڵی رابردووەوە، بەرزکردنەوەی ناونیشانی پزیشکییان دواکەوتووە و نەکراون بە پزیشکی پلەبەند.
 
ئەمڕۆ شەممە 17-5-2025 لە نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک 102 پزیشکی گشتیی دانەمەزراو و 98 پزیشکی خولاو گردبوونەوە و دەیانەوێت دابمەزرێن و پزیشکە خولاوەکانیش داوای بەرزکردنەوەی ناونیشانی پزیشکییان دەکەن.
 
دکتۆر رێمان فرسەت، نوێنەرێکی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، شەش مانگە هەر وەکو پزیشکی خولاو ماونەتەوە و ناونیشانیان بەرز نەکراوەتەوە بۆ پلەبەند، هەروەها دەڵێت: ''شەش مانگە بەردەوامین لە دەوام، بەڵام پێشنەکەوتووین''.
 
ئەوان بەیاننامەیەکیان خوێندەوە کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، ''لە دواین چاوپێکەوتنی نوێنەرەکەمان و وەزیری تەندروستی، داهاتوومان بە نادیاری ماوەتەوە و بێئومێد بووین لە داهاتوومان''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.