رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەو منداڵە تازەلەدایکبووانەی کەمیی ڤیتامین Dـیان هەیە، ئەگەری دەرکەوتنی نیشانەکانی فرەجووڵەی کەمسەرنج، شیزۆفرینیا و ئۆتیزمیان زۆرە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی کوینزلاند لە ئەمریکا لەسەر 71 هەزار و 793 منداڵ کرا و دەرکەوت، ئەوانەی فرەجووڵەی کەمسەرنج، شیزۆفرینیا و ئۆتیزمیان هەبووە، لە منداڵیدا رێژەی ڤیتامین Dـیان کەمبووە.
د. جۆن مەکگرات، توێژەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: کەمیی رێژەی ڤیتامین D بە راستەوخۆ کاریگەریی هەیە لە دەرکەوتنی نیشانەی ناڕێکییە دەمارییەکانی ADHD و ئۆتیزم.
ئەو توێژەرە پێشنیاز دەکات، خانمانی دووگیان تەواوکەری خۆراکیی ڤیتامینەکە وەربگرن، بۆ ئەوەی داهاتووی کۆرپەلەکانیان پارێزراو بێت لەو کێشە دەمارییانە.
رەنگە بە هەڵە دەنکۆڵە و گیراوەی ڤیتامین Dـیت خواردبێت و سوودت لێی نەبینیبێت! دکتۆر ئەشکین حەبیب، پزیشکی دەرمانساز هەڵەکەت بۆ راست دەکاتەوە؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ