رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە کۆیە رایدەگەیێنێت، ''بەمیلاکی'' وەزارەتی تەندروستی دەبێت 16 کارمەند لە بانکەکە دەوام بکەن، بەڵام ئێستا تەنیا چوار کارمەند دەوام دەکەن.
عوسمان جەمال، بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە کۆیە بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی خانەنشینبوون، گواستنەوە بەهۆی خوێندن و گیانلەدەستدان کارمەندەکانمان کەمن و ناشتوانین هیچ کارمەندێک دابمەزرێنین.
بەگوتەی عوسمان جەمال کە بەڕێوەبەری بانکەکەیە، خۆی لەگەڵ کارمەندەکان کار دەکات و دەڵێت: تائێستا ژووری خۆم وەکو بەڕێوەبەر نەبینیوە.
جگە لە وەرگرتنی خوێن، بانکی خوێنی کۆیە پشکنینی ڤایرۆسەکانی فرۆشیاران و کارمەندی چێشخانە و بازاڕەکانیشیان لەسەرە و هەر لەوێش پشکنینی پێش هاوسەرگیری دەکرێت.
لەکۆتاییدا گوتی، تەنیا بۆ بەشی بانکی خوێن 15 کارمەند پێویستن، بەڵام ئێستا هەموو کارەکان بە بانکی خوێنیشەوە بە چوار کارمەند دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ