توێژینەوەیەک: دەرمانە دژە بەکتریاکان تووشبوون بە رەبۆ لە منداڵان زیاددەکەن

17-07-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە زانکۆی مۆناش لە ئوسترالیا دەریدەخات، بەکارهێنانی دەرمانی دژە بەکتریا لە تەمەنی زووی منداڵی ئەگەری تووشبوون بە رەبۆ زیاددەکات. 
 
توێژینەوەکەی زانکۆی مۆناش ئاماژە بەوەدەکات، دەرمانە دژە بەکتریاکان بەرهەمهێنانی ترشی پڕۆپایۆنیک لە ریخۆڵە کە یارمەتیی پاراستن لە هەستیاری و هەناسەتەنگی دەدات کەمدەکەنەوە. 
 
د. بێن مارسلاند، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''کاتێک دەرمانی دژە بەکتریا لە سەرەتای تەمەن بەکاردەهێنرێت کاردەکاتەسەر بەرهەمهێنانی ترشی پرۆپایۆنیک بەمەش هەستیاری و کێشەکانی رەبۆ دروستدەبێت''. 
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، رەبۆ نەخۆشییەکی درێژخایەنی سییەکانە و لە جیهاندا زیاتر لە 260 ملیۆن تووشبووی هەن و ساڵانەش 450 هەزار کەس بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانلەدەستدەدەن.
 
هاوکات بە گوێرەی دامەزراوەکە، تەنیا لە وڵاتێکی وەکو ئەمریکا، لەکۆی 12 کەس یەکێکیان تووشبووی رەبۆن و ٪38ـی تووشبووەکانیش منداڵن.
  
بەپێی کۆمەڵەی سییەکان لە ئەمریکا، نەخۆشییەکە دەکرێت هەریەک لە نیشانەکانی وەکو 'خیزەی سینگ، هەناسەتەنگی، کۆکەی وشک، قورسیی هەناسەدان، ئازاری سینگ و تووندیی سینگ'ی هەبێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سامان حوسێن

یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان: بە 200 هەزار دۆلار کێشەیەکمان چارەسەر دەبێت، بەڵام نادرێت

لێپرسراوی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایدەگەیێنێت، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەهۆی گرانیی نرخی پێداویستییە پزیشکییەکان و ئامێرە یارمەتیدەرەکانەوە بارگرانییەکی زۆریان لەسەرە بە تەرخانکردنی 200 هەزار دۆلار، کێشەی هەموو ئامێرە یارمەتیدەرەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان چارەسەر دەکرێت.