لە بەریتانیا تەکنیکێکی نوێی منداڵی بلووری کۆتایی بە نەخۆشییەکی دەگمەن دەهێنێت

17-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە بەریتانیا هەشت منداڵی تەندروست بە بەکارهێنانی تەکنیکێکی نوێی بلووری IVF لەدایکبوون و پسپۆڕان دەڵێن، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکی بۆماوەیی کەم کردووەتەوە کە هیچ چارەسەرێکی نییە.
 
ئەم داهێنانە ئەگەری تووشبوونی منداڵی بە نەخۆشییەکی دەگمەنی سکماکی کە تێکچوونی مایتۆکۆندریایە کەم کەم کردووەتەوە؛ منداڵە بلوورییەکە ئەگەر بەو شێوەیە بپیتێندرێت، ئەگەری تووشبوونی بەو نەخۆشییە 5٪ یاخود 0٪ دەبێت.
 
بەپێی دامەزراوەی نێودەوڵەتیی نەخۆشییە سکماکییەکان، لە 5 هەزار منداڵی تازەلەدایکبوو، یەکێکیان تووشی نەخۆشییەکانی مایتۆکۆندریا دەبێت کە چارەسەریان نییە و تێکچوونی بینین، شەکرە و پووکانەوە ماسوولکەکان دەشێت نیشانەی بن.
 
پسپۆڕان لەڕێگەی ئەم تەکنیکە نوێیەی منداڵی بلوورییەوە، بڕێکی کەم لە DNAـی مایتۆکۆندریای هێلکەی بەخشەرێکی تەندروست تێکەڵ بە سپێرمی باوکەکە و هێلکەی دایکەکە دەکەن، ئینجا منداڵەکە دەپیتێندرێت.
 
ئەمە چۆن بوو؟
 
ئەمە کراوە بە توێژینەوە و لە قۆناخی یەکەمدا بۆ هەشت منداڵ ئەم تەکنیکە نوێییە IVF بەکارهاتووە، توێژینەوەکە لەلایەن پسپۆڕانی زانکۆی نیوکاسڵ و مۆناش کراوە و لە گۆڤاری نیو ئینگلاند و جۆرناڵ ئۆف مێدیسن بڵاوکراوەتەوە، لەکۆی 22 ژن، هەشت منداڵ لەدایکبوون {چوار کوڕ و چوار کچ}، لە شەشیاندا 95٪ بۆ 100٪ ئەگەری تووشبوون بە ناڕێکیی مایتۆکۆندریایان کەم بووەتەوە.
 
ئەم تەکنیکە لە هەندێک وڵات پەسندنەکراوە!
 
بەخشینی بۆماوەمادەی DNAـی مایتۆکۆندریا لە زۆرێک لە وڵاتان پەسند نەکراوە بەتایبەت ئەمریکا و فەرەنسا، پیاوانی ئایینیش دژایەتی ئەم تەکنیکە دەکەن، بەڵام پیتەر تۆمپسۆن، سەرۆکی دەسەڵاتی پیتاندنی مرۆڤ و کۆرپەلەزانیی بەریتانیا پەسندی کردووە و دەڵێت: بۆ هەموو کەسێک ناکرێت و تەنیا بۆ ئەوانەیە کە ئەگەرێکی زۆریان بۆ نەخۆشیی میاتۆکۆندریا هەیە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."