رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان رایدەگەیێنێت، چاولێکردن لە کەسانی دیکە و بەنێوبانگ دەشێت بە ناڕاستەوخۆ رێخۆشکەر بێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی دووجەمسەری.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-7-2025 د. هیوا زرار جاف، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان لە بووڵتەنی تەندروستیدا گوتی، نەخۆشیی دووجەمسەری نزیکەی 1٪ـی دانیشتووانی جیهان هەیانە و نەخۆشییەکی باوە، دەستنیشانکردنەکەشی بە وردی و لای کەسی پسپۆڕی دەروونی دەبێت.
د. هیوا زرار جاف دەڵێت: بۆماوەیی زاڵترین هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی دووجەمسەری، هەرچەندە هەریەک لە بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان و تێکچوونی هۆرمۆنەکان دەشێت هۆکار بن بۆی.
نیشانەکانی نەخۆشیی دووجەمسەری
-هەستکردن بە خۆشحاڵییەکی زۆر
- هەستکردن بە هیوایەکی زۆر
-شاگەشکەبوون
-لەناکاو گۆڕانی رەفتار
-دڵخۆشیی لەناکاو
-هەستیکردن بە گرنگ بوونی لە رادەبەدەر
- وڕێنەکردن
-زۆر دووبارەکردنەوەی قسە
-دانانی پلانی گەورە و بەدەست نەهاتوو
-نائارامی
- دەنگی بەرز
-بڕیاردان لەناکاو
-تووڕەبوونی لەناکاو
- بێباکی
ئەو پسپۆڕە ئەوەش باس دەکات، بەدواداچوون بۆ کەسایەتییەکانی نێو سۆشیاڵ میدیا یاخود پۆستکردن و کۆمێنت نووسینی ناڕێک، دەکرێت بەشێک بن لە نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشیی دووجەمسەری.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ