هۆشدارییەک لەبارەی قەڵەویی خانمانی دووگیان؛ رەنگە منداڵەکەتان ئۆتیزم دەربچێت

17-08-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی ئەمریکی هۆشداریی تووند دەداتە خانمانی دووگیان و رایدەگەیێنێت، ئەگەر قەڵەو بن، ئەگەری وەچەخستنەوەی ئۆتیزمتان زیاد دەبێت.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی هاوای ئەمریکی کرا و دەرکەوت، بەشێکی زۆری ئەو منداڵانەی دایکیان قەڵەو بووە تێکچوونی گەشەی مێشکیان تووش بووە، ئەمەش لە منداڵی کوڕدا زیاتر بووە.
 
لێکۆڵەران دەڵێن، قەڵەوی دەکرێت ببێتە هۆی گۆڕینی هەندێک پێکهاتەی نێو هێلکەی پیتێندراو و ئەمەش کاریگەریی دەبێت لەسەر ناڕێکیی کۆرپەلە، کە جینەکانی بەرپرس لە گەشەی مێشکی تێک دەدەن.
 
پڕۆفیسۆر ئەلیکا ماونیکا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: تەندروستیی دایکان پێش دووگیانبوون دەشێت کاریگەریی تەواوی هەبێت لەسەر تەندروستیی کۆرپەکانیان، هەر بۆیە پێویستە دایکان پێش دووگیانبوون بیر لە تەندروستبوونی خۆیان بکەنەوە.
 
بەپێی دامەزراوەی نیشتمانیی ئۆتیزم، تاوەکو ئێستا هۆکاری ئەو ناڕێکییە نەزاندراوە و پسپۆڕان بۆ کۆمەڵێک گۆڕانکاریی ژینگەیی، بۆماوەیی و جەستەیی دەگەڕێننەوە کە دەشێت ئەگەری وەچەخستنەوەی ئۆتیزم زیاد بکەن.
 
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، 42٪ـی کەسانی پێگەیشتوو قەڵەون و لەکۆی 31 منداڵیش یەکێکیان و لەکۆی 45 کەسی پێگەیشتوون یەکێکیان ئۆتیزمە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە