رووداو - تەندروستی
بۆ یەکەمجار لە مێژووی پزیشکیی کورد، پڕۆفیسۆرێک کتێبێک لەسەر پسپۆڕییەکی دیاریکراو بڵاو دەکاتەوە و دەبێتە جێی پەسنی زانکۆ هەرە باشەکانی جیهان و دەبێتە جێی باوەڕی داڕێژەرانی خوێندنی پزیشکیی لەو بوار و پسپۆڕییەدا. خاوەنەکەی میوانی بەرنامەی دکتۆر ئاراسە.
پڕۆفیسۆر د. قەلەندەر کەسنەزانی، پسپۆڕی وردی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی هەرس و جگەر دەڵێت: نوێترین داهێنان و پێشکەوتنەکانی بواری نیشانە، نەخۆشی، کێشە، ئاڵنگاری و دەستنیشانکردنەکانی زراو و بەردی زراو خراونەتەڕوو.
باسی بابەتێکی نێو کتێبەکەی دەکات و دەڵێت: ئەو کاریگەرییە لاوەکییانەی لەکاتی هەر نەشتەرگەرییەک کە بە سڕکردنی گشتی بکرێت و بەتایبەتیش لەکاتی نەشتەرگەریی زراودا روودەدەن دەکرێت ئەمانە بن؛
- کێشەکانی سڕکردن
- جەڵتەی نێو لوولەکانی خوێن
- هەوکردنی سییەکان
بەڵام ئەوەش باس دەکات کە زۆر کەم روودەدەن.
پڕۆفیسۆر د. قەلەندەر کەسنەزانی دەڵێت: نیشانەکانی بەردی زراو دەکرێت بە سۆنەر دەربکەون و 80٪ـی بەردەکانی زراو بێنیشانەن. بەڵام 20٪ـیان کێشەی زۆر جیدی دروست دەکەن بەتایبەت ئازار، هەوکردنی زراو و گەڕانەوەی بەردەکە بۆ بۆریی زراو، بەمەش دەبێتە هەوکردنی پەنکریاس کە کوشندەیە.
لەکۆتاییدا ئەو پسپۆڕە هۆشداری دا لە نەشتەرگەریی خۆلاوازکردنەوە و گوتی، ''دوای بەشێکی زۆری نەشتەرگەرییەکانی خۆلاوازکردن ئەگەری دروستبوونی بەردی زراو زۆر دەبێت، هەندێکجاریش لەدوای نەشتەرگەریی خۆلاوازکردن زراو لادەبرێت کە ئەوە کارێکی هەڵەیە''.
ئەگەر لە گووگڵ یاخود لە ژیریی دەستکرد گەڕانێک بکەیت و بنووسیت، The Best Book on Bile Duct Injury راستەوخۆ بە پێناسەیەک ئاماژە بە کتێبەکەی د. قەلەندەر کەسنەزانی دەکرێت. بەم شێوەیە


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ