رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، رێژەی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوەوە لە پیاوان زیاترە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی دیوک لە ئەمریکا کرا و هەشت ساڵی خایاند و دەرکەوت، پیاوان 24٪ ئەگەری مردنیان بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە بەتایبەتیش ئەڵزهایمەر زیاترە بەراورد بە خانمان.
تەنانەت پسپۆڕان ئەوەشیان بۆ دەرکەوتووە، رێژەی تووشبوون بە ئاڵنگارییەکانی نەخۆشییەکە لە پیاوانیشدا هەر بەرز بووە.
د. جەی لوسک، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: پیاوان بەهۆی گوشاری دەروونیی رۆژانە و بەرپرسیارێتییەوە زووتر خانەکانی مێشكیان دەپووکێنەوە، ئەمەش رێخۆشکەر دەبێت بۆ تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە.
بەپێی WHO، ئەو هۆکارانەی ئەگەری تووشبوون بە ئەڵزهایمەر {باوترین نەخۆشیی لەبیرچوونەوە} کەم دەکەنەوە؛
- جووڵەی رۆژانە و چالاکیی جەستەیی
- خواردنی خۆراکی تەندروست
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و کحول
- ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە
- کۆنتڕۆڵکردنی شەکر و پەستانی خوێن
- راهێنانی مێشک
- بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
نیشانەکانی نەخۆشیی ئەڵزهایمەر؛
- بیرچوونەوەی زانیاری و رووداوەکان
- تێکچوونی هاوسەنگیی رۆیشتن
- قورسی لە گێڕانەوەی رووداوەکان
- گۆڕانکاری لە رەفتارەکان
- دڵەڕاوکێ و خەمۆکی
- لاوازیی بڕیاردان
- پەیوەستنەبوون بە کات
- بەجێهێشتنی کەلوپەلەکان
- دانانی کەلوپەل لە شوێنی نەگونجاو
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ