رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی وردی شێرپەنجە لە ئەمریکا لەبارەی شێرپەنجەی پڕۆستاتەوە دەڵێت: لە ئەمریکا و تەنانەت لە جیهانیش پلەی یەکەمی وەرگرتووە لەنێو هەموو شێرپەنجەکانی پیاوان، دوای شێرپەنجەی سییەکان لەنێو پیاواندا، دووەم هۆکاری مردنیشە بە شێرپەنجە.
پڕۆفیسۆر د. کلارک هێنێگان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و پسپۆڕی وردی شێرپەنجە لە سەنتەری پزیشکیی میسیسیپی لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە پڕۆستات بایەخێکی زۆری هەیە و وادەکات ئەگەری مردن بە شێرپەنجەکە یاخود ئەگەر تووشبوون بە نیشانە مەترسیدارەکانی کەم ببێتەوە.
نموونەیەکیش بۆ ئەوە دەهێنێتەوە و دەڵێت: لە ویلایەتی میسیسیپی کە نزیکەی 3 ملیۆن دانیشتووانی تێدایە، ساڵانە 2 کەس لەکۆی 1000 پیاو بەهۆی پشكنینی پێشوەختەوە ژیانیان لە مردن رزگار دەکرێت. ئەم رێژەیەش زیاد دەبێت بە زیادبوونی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی پڕۆستات کە لەڕێگەی خوێنەوە دەکرێت و پێی دەڵێن ''PSA'' کە ئەنجامەکەی کاژێرێک دەخایەنێت.
چۆن دەزاندرێت شێرپەنجە پڕۆستات بڵاو بووەتەوە؟
پڕۆفیسۆر د. کلارک دەڵێت: ئازاری ئێسک و خوارووی حەوز نیشانەی سەرەکیی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەکەن.
نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی پڕۆستات
* ئازار لەکاتی میزکردن
* بوونی خوێن لە میز و سپێرم
* لاوازیی رەپبوونی چووک
* ئاوهاتنەوە بە ئازار
نیشانە پێشکەوتووەکان
* ئەستووربوونی پێیەکان
* شکانی ئێسکەکان و ماندووبوون
* دابەزینی کێش
* تێکچوونی هەرس
گرووپە مەترسیدارەکان
ئەوانەی لە خێزانەکانیان تووشبوو هەیە
بەساڵاچووان
لێکەوتەکانی شێرپەنجەی پڕۆستات
بڵآوبوونەوەی شێرپەنجە
لاوازیی توانای سێکسی
میز رانەگرتن
پێشگیریکردن لە شێرپەنجەی پڕۆستات
* پشکنینی پێشوەختە
* خۆراکی تەندروست
* کێشڕێکی
* وەرزش و چالاکیی جەستەیی
* خەوی رێک
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ