رووداو - تەندروستی
لە بەریتانیا سەرتاشێک ژیانی نەوجەوانێک رزگار دەکات، ئەمەش بە دۆزینەوەی گرێیەک لە ملیدا، دوای ئەوەی سەری چاک دەکات پێی دەڵێت، ''بچۆ سەردانی پزیشک بکە''.
کڕیاری ئەو سەرتاشە ناوی ئۆوین نۆرگرۆڤە و 17 ساڵە، خەڵکی ناوچەی شرۆپشایرە لە ئینگلاند و هەمیشە بۆ قژبڕین چووەتە لای ئەو سەرتاشەی، بەڵام دوایین جار کە چووە، سەرتاشەکەی تێبینیی گرێیەکی لاملی کردووە و رێنوێنیی کردووە کە بچێتە لای پزیشک.
فوڕات داودئۆغڵۆ، سەرتاشەکەیە و دەڵێت: تێبینی ئەوەم کرد کە ملی ئەو گەنجە رێک نەبوو و لای راستی کەمێک ئاوسابوو، کاتێک پرسیارم لێی کرد، هیچی لەبارەیەوە نەزانی، ئیدی منیش ئامۆژگاریم کرد، سەردانی پزیشک بکات.
ئۆوین نۆرگرۆڤ دەڵێت: پاش لێکۆڵینەوە و دەستنیشانکردنی حاڵەتەکەم، دەرکەوت کە تووشبووی شێرپەنجەیەکی مەترسیداری لیمفەگرێیەکانم و لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردووەوە دەستم بە چارەسەری کیمیایی کرد.
دوای چاکبوونەوەی، ئۆین لەگەڵ باوکی چوونەتە لای فوڕاتی سەرتاشی و سوپاسگوزاریی خۆیانیان بۆ دەربڕیوە و دەڵێت: ''ئەگەر قسەی نەکردایە، ئێستا ژیانم لە مەترسیدابوو''.
پسپۆڕان هەمیشە هۆشداری دەدەن، لەکاتی دەرکەوتنی هەر نیشانەیەکی گوماناوی لە جەستەدا راستەوخۆ پزیشکی پسپۆڕ ببیندرێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ