رووداو- دیجیتاڵ
لە کۆنگۆ هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی ئیبۆلا دەستیپێکردووە.
بەپێی ئامارەکانی بەرپرسانی تەندروستیی لە کۆنگۆ لەسەرەتای ئەم مانگەوە دوو تووشبووی ڤایرۆسی ئیبۆلا گیانیان لەدەستداوە ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج مانگێک بوو لەو وڵاتە هیچ ئیبۆلا بنەبڕکرابوو.
دوای مردنی ئەو دوو تووشبووە، حکومەتی کۆنگۆ هەڵمەتی فراوانی کوتانی دژی ئیبۆلا دەستپێکردووە.
ئەو دوو تووشبووەی ئیبۆلا کە مردوون یەکێکیان منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ بووە، وەزیری تەندروستیی کۆنگۆ دەڵێت، ئێستا 100 گومانلێکراو هەن کە لەژێر چاودێریدان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ