رووداو - تەندروستی
تەندروستیی غەززە رایدەگەیێنێت، بەهۆی گەمارۆکانی ئیسرائیلەوە 16 هەزار و 500 نەخۆش و بریندار رێگرییان لێکراوە کە بچنە دەرەوەی غەززە بۆ چارەسەر و دۆخیان لە مەترسیدا ماوەتەوە.
خەلیل ئەلدەقران، گوتەبێژی تەندروستیی غەززە رایگەیاند، بەهۆی وەرزی سەرما و بارانبارینەوە کە رۆژی هەیینی دەستیانپێکردووە، خەڵکێکی زۆر ماڵەکانیان ژێرئاو کەوتوون و دۆخیان سەختە. هەروەها نەخۆشییە گوازراوەکانیش بەهۆی ئاوی پیسەوە زیادبوون.
بەپێی تەندروستیی غەززە، سەرەڕای ئاگربەست، هێشتا دۆخی تەندروستیی غەززە خراپە و لە قۆناخی داڕماندایە، ''چونکە رێگری کراوە لە هێنانە ناوەوەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و رێگریش دەکرێت لە چوونە دەرەوەی نەخۆشەکان بۆ وڵاتانی دیکە''.
لە مانگی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی جەنگی نێوان حەماس-ئیسرائیل نزیکەی 70 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 170 هەزار کەسیش برینداربوون. ئێستا رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان خەریکی هاوکاریکردن و دابینکردنی پێداویستین بۆ 2.3 ملیۆن دانیشتووی غەززە.
ئەو نەخۆشییانەی لەڕێگەی پسیبوونی ئاوەوە دەگوازرێنەوە
* کۆلێرا
* ڤایرۆسەکانی هەوکردنی جگەر
* نەخۆشییە مشەخۆرییەکان
* گرانەتا
* بەکتریای ئیکۆڵای
* شێرپەنجە
* ژەهراویبوون
ڤایرۆسی ئیفلیجیی مێشک
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ