رووداو - تەندروستی
ئەم پزیشکە ناوی (تۆم کاتینا)ـیە و یەکێکە لە پسپۆڕە هەرە بەناوبانگەکانی مرۆڤایەتی کە 17 ساڵە لە سوودان چارەسەری نەخۆش دەکات.
ئەو پزیشکە لە ساڵی 2008ـەوە چووەتە ناوچەی گیگڵ لە چیاکانی نوبا لە سوودان و لەوێ نیشتەجێ بووە. ئەو پزیشکی هێزی دەریایی ئەمریکا بووە، بەڵام خولیای یارمەتیدانی خەڵکی هەبووە و هەر بۆیە بڕیاریداوە بچێتە سوودان و لەوێ نەخۆش چارەسەر بکات.
د. تۆم دەڵێت، هەفتانە زیاتر لە هەزار و 600 کەس چارەسەر دەکات و هەموو کاژێرێک و هەموو رۆژێک بە بەردەوامی نەخۆش دەبینێت.
د. تۆم دەشڵێت: من و تیمەکەم رۆژانە 15 بۆ 20 نەشتەرگەری دەکەین، زۆرترین کێشەی خەڵکی سوودانیش (سیل، مەلاریا، مارپێوەدان، گەڕی و سوورێژە)ـیە.
ئێستا ئەو پزیشکە لە نەخۆشخانەی Mother of Mercy لە سودان کار دەکات و درێژە بەو خولیایە دەدات کە هەیبوو بۆ خزمەتکردنی خەڵک لە روانگەی پیشەکەیەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ