چارەسەرێکی نوێ بۆ شێرپەنجەی خوێن بەکارهێنرا

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەزگای تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا (NHS) رایگەیاند، چارەسەرێکی نوێ و پێشکەوتوو بۆ جۆرێکی تووندی شێرپەنجەی خوێن (B-cell ALL) بەردەست دەخات.
 
دەزگەکا ئاشکرای دەکات کە چارەسەرەکە بریتییە لە وەرگرتنی خانەکانی بەرگریی (T-cells) خودی نەخۆشەکە و کە گۆڕانکاریی بۆماوەیی تێدا دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانن خانە شێرپەنجەییەکان بناسنەوە و هێرشیان بکەنە سەر، ئەو خانانەی کە دەستکاریکراون، کە دەبنە "دەرمانێکی زیندوو"، دواتر دەخرێنەوە ناو جەستەی نەخۆشەکە.
 
لە رێگەی ئەم چارەسەرەوە ئۆسکار مێرفی گەنجێکی بەریتانیی تەمەن 28 ساڵ، بووە یەکەم نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن کە چارەسەرکرا.
 
دکتۆر ئلێنی سۆلولی، پزیشکی پسپۆڕی خوێنی ئۆسکار، رایگەیاند کە چارەسەریی CAR-T سەلامەتترە و کاریگەرترە لە چارەسەرەکانی ئێستا و کاریگەرییە لاوەکییەکانیشی کەمترە. گوتیشی: "بە شێوەیەکی گشتی، ئەم جۆرە شێرپەنجەیە زۆر تووندە و نەخۆشەکان زیاتر لە 6 بۆ 8 مانگ ناژین، لەڕێگەی ئەم چارەسەرە دەتوانین ساڵانێکی زیاتر و ئەگەری چارەسەری تەواوەتییان پێشکێش بکەین."
 
لە تاقیکردنەوە کلینیکییەکاندا، 77%ـی نەخۆشەکان دوای وەرگرتنی چارەسەرەکە چاکبوونەتەوە و نیوەیان دوای سێ ساڵ و نیو هیچ نیشانەیەکی شێرپەنجەیان نەماوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند منداڵێک لەگەڵ دایکیان لەسەر تەختی نەخۆشانەیەکی ئەفغانستانن. وێنە: barrons

لە ئەفغانستان مەترسیی بەدخۆراکیی گشتی لەسەر منداڵان دروستبووە

لە ئەفغانستان مەترسیی جیدی لەسەر منداڵان دروستبووە و بەشێکی زۆریان بەدخۆراکن. بەپێی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور، مانگانە زیاد لە 300 منداڵی بەدخۆراک لەو وڵاتە تۆمار دەکرێن.