چۆن کەسێک جەڵتەی لێی دەدات؟

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار ئاشکرای کرد، تووشبوون بە جەڵتە زیادیکردووە، بەهۆی پشگوێخستنی تەندروستی رێژەی جەڵتە لەنێو گەنجانیش زیادی کردووە.
 
ئەمڕۆ شەممە 17-1-2026 د. ئازاد حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار، لەبارەی هۆکارەکانی جەڵتە لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، بەرزیی پەستانی خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشیی شەکرە، جگەرەکێشان، بەرزیی کۆلیسترۆڵ، قەڵەوی و کەمجووڵەیی، خۆراکی ناتەندروست و هۆکاری بۆماوەیی، هۆکاری تووشبوون بە جەڵتەن.
 
ئەو پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار ئاماژەی بەوەشکرد، سترێس و گوشاری دەروونی دەکرێت کاریگەرییان هەبێت، بەڵام تەنیا هۆکاری سەربارن و نابنە هۆکاری راستەوخۆی گیانلەدەستدان.
 
بە گوتەی د. ئازاد حەسەن، ئەو کەسانەی لە مێژووی خێزانەکەیاندا جەڵتە هەبووە، ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتە زیاترە و پێویستە پشکنینی پێشوەختە بکەن و زیاتر ئاگاداری تەندروستیی خۆیان بن.
 
سەبارەت بە رێنوێنییەکان، د. ئازاد حەسەن گوتی، "بەکارنەهێنانی دەرمان مەترسیی تووشبوون بە جەڵتە زیاد دەکات، بۆیە پێویستە نەخۆشەکان پابەندی رێنوێنییە تەندروستییەکان بن. ئەوانەی پێشتر تووشی جەڵتە بوون، دەبێت لەسەر چارەسەرییەکان بەردەوامبن و ئەوانەی کێشەی تەندروستییان هەیە، دەبێت زیاتر ئاگاداری خۆیان بن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند منداڵێک لەگەڵ دایکیان لەسەر تەختی نەخۆشانەیەکی ئەفغانستانن. وێنە: barrons

لە ئەفغانستان مەترسیی بەدخۆراکیی گشتی لەسەر منداڵان دروستبووە

لە ئەفغانستان مەترسیی جیدی لەسەر منداڵان دروستبووە و بەشێکی زۆریان بەدخۆراکن. بەپێی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور، مانگانە زیاد لە 300 منداڵی بەدخۆراک لەو وڵاتە تۆمار دەکرێن.