لە بەعقووبە هەڵماتێک لە سوورێنچکی منداڵێکدا دەرهێنرا

18-01-2026
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

منداڵێکی یەک ساڵان لە بەعقووبە هەڵماتێکی شووشەیی قوتدەدات و تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی فێرکاریی بەعقووبە لە پارێزگای دیالە، بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی هەناوبینی، ژیانی منداڵەکە لە مردن رزگار دەکەن. 
 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی فێرکاریی بەعقووبە نەشتەرگەرییەکی بە هەناوبینی بۆ دەرهێنانی تەنێکی نامۆ لە سوورێنچکی منداڵێکی تەمەن یەک ساڵدا ئەنجامدا."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، منداڵەکە بەهۆی قوتدانی هەڵماتێکی شووشەییەوە تووشی تەنگەنەفەسی و کێشەی قوتدان ببوو، بەڵام تیمە پزیشکییەکە "بە سەرکەوتوویی و بەبێ هیچ کێشەیەکی لاوەکی" هەڵماتێکیان لە سوورێنچکی دەرهێنا و ئێستا باری تەندروستیی منداڵەکە جێگیرە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.