لە رانیە شیشێکی 30 سانتیمەتری لە قاچی کرێکارێکدا دەرهێنرا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کرێکارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان شیشێکی کانزایی بە درێژایی 30 سانتیمەتر بە پێیدا دەچێت و لە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا و شیشەکە دەرهێنرا.
 
د. یوسف ئەحمەد، پزیشکی پایەبڵندی ئێسک و شکان لە نەخۆشخانەی رانیە، بە رووداوی راگەیاند، "نەخۆشەکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە هەرێمی کوردستان کاری کرێکاری دەکرد، شیشێک لە بنی پێیەوە چووبووە ناوەوە و تاوەکو نزیک ئەژنۆی رۆیشتبوو."
 
سەبارەت بە نەشتەرگەرییەکە، د. یوسف گوتی، "نەخۆشەکە ئازارێکی زۆری هەبوو، بەڵام بەختەوەرانە شیشەکە زیانی بە دەمارە سەرەکییەکان نەگەیاندبوو، لەبەرئەوەی پێشتر خۆراکی خواردبوو، نەمانتوانی سڕکردنی گشتی بۆ بکەین، بۆیە بە سڕکردنی نیوەیی (نیوبەنج) نەشتەرگەرییەکەمان بۆ ئەنجامدا و شیشەکەمان بە سەرکەوتوویی دەرهێنا."
 
ئەو پزیشکە پایەبڵندە ئاماژەی بەوەشکرد، "تەندروستیی نەخۆشەکە ئێستا زۆر باشە."
 
د. یوسف ئەحمەد، ئەوەشی خستەڕوو کە لە رانیە پزیشکی پسپۆڕی پێویست هەیە و گوتی، "نزیکەی 10 پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و شکانمان هەیە، نەخۆشخانەکەمان فێرکارییە و بەشی فریاکەوتن لەلایەن پزیشکانی پایەبڵندەوە بەڕێوەدەبرێت و تەنیا بۆ حاڵەتە زۆر ئاڵۆزەکان داوا لە پزیشکی پسپۆڕ دەکەین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. مزەفەر بارزانی - د. هونەر رێبوار

کلینیکاست: 32٪ـی دانیشتووانی هەرێمی کورستان بەرزەپەستانی خوێنیان هەیە

پسپۆڕێک توێژینەوەیەکی لەسەر گەنجانی هەرێمی کوردستان کردووە و دەرکەوتووە، 32٪ـی خەڵکی تووشبووی بەرزەپەستانی خوێنن کە ناسراوە بە ''نەخۆشیی زەخت''.