پسپۆڕێک: هیچ خشتە و پلانێک دروست و پشتپێبەستراو نییە بۆ دەستنیشانکردنی رەگەزی منداڵ

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
نیشانەکردن وەڵامی پرسیارە تەندروستییەکانت
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون و نەزۆکی ئاشکرای دەکات، تائێستا هیچ رێگەیەک نییە بۆ دەستنیشانکردنی رەگەزی منداڵ جگە لە رێگەی منداڵی بلووری.
 
د. ئاڤێستا ئەنیس، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون و نەزۆکی بە رووداوی راگەیاند، هەندێک تیۆری هەیە کە ترشێتی و تفتێتیی منداڵدان بگۆڕێت و لەڕێگەیەوە رەگەزی کۆرپەلە بەپێی خۆراکەکان بگۆڕدرێت، بەڵام ئەوەش راست نییە و پشتی پێ نابەسترێت.
 
ئەوەش باس دەکات کە تیۆرییەکی دیکە هەیە دەڵێ ''کاتی جووتبوون پێش دابەزاندنی هێلکە بێت، ئەگەری رەگەزی کچ زیاد دەکات، بەڵام جووتبوون پاش دابەزاندنی هێلکە، ئەگەری رەگەزی کچ زیاد دەکات''، ئەو پسپۆڕە ئەمەش بە هەڵە دەخاتە و لەبارەیەوە دەڵێ، ''مەرج نییە وا بێت و هێشتا ئەمە بە تەواوی نەسەلمێندراوە''.
 
دەقی وەڵامی پرسیارەکان لەبارەی خشتەی دیاریکردنی رەگەزی منداڵ
 
رووداو: دانانی خشتە بۆ دیاریکردنی رەگەزی منداڵ تا چ رادەیەک راستە و کارێکی دروستە؟
 
د. ئاڤێستا ئەنیس: دیاریکردنی رەگەز بە دەست پیاوە نەک بە دەست خانمەکە، تاکە رێگەش کە رەگەزی پێ دەستنیشان بکرێت، رێگەی منداڵی بلوورییە IVF.
 
رووداو: هیچ توێژینەوەیەک هەیە کە دیاریکردبێت بە خواردنی خۆراکێک ئەگەری منداڵی کوڕ یاخود کچ زیاد ببێت؟
 
د. ئاڤێستا ئەنیس: نەخێر تائێستا هیچ توێژینەوە و دەرخستەیەک نییە بۆ ئەوە، بەڵام هەندێک تیۆری هەیە کە ترشێتی و تفتێتیی منداڵدان بگۆڕێت و لەڕێگەیەوە رەگەزی کۆرپەلە بەپێی خۆراکەکان بگۆڕدرێت. 
 
رووداو: ئایا هیچ ماوەیەکی دیاریکراو هەیە لەدوای سووڕی مانگانە بۆ سێکس، کە ئەگەری منداڵی کوڕ زیاتر بکات؟ ئەمە تا چەند راستە؟
 
د. ئاڤێستا ئەنیس: تەنیا تیۆرییەک هەیە کە دەڵێ، ''کاتی جووتبوون پێش دابەزاندنی هێلکە بێت، ئەگەری رەگەزی کچ زیاد دەکات، بەڵام جووتبوون پاش دابەزاندنی هێلکە، ئەگەری رەگەزی کچ زیاد دەکات'' هێشتا ئەمە بە تەواوی نەسەلمێندراوە بەڵام بە تیۆری هەیە و هەندێک لێکۆڵینەوەی بچووکیشی لەسەر کراوە.
 
رووداو: بۆ کۆرپەیەکی تەندروست، پێویستە چەند مانگ پێشوەختە خانمان بۆ دووگیانبوون ئامادەکاری بکەن؟
 
د. ئاڤێستا ئەنیس: هەر خانمێک پلانی هەبوو کە دووگیان بێت، دەبێت حەبی فۆڵیک ئەسید وەربگرێت، تەنانەت تاوەکو سێ مانگی یەکەمی دووگیانیەکەشی هەر بەردەوام بێت، ئەمە پێشگیری لە ناتەواویی کۆرپەلە دەکات. ئەوانەشی کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە دەبێت راوێژی پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ ئەوەی بزانن ئایا هیچ مەترسییەک لەسەر دووگیانییەکەیان دروست نابێت؟
 
رووداو: لەبارەی دووانەوە، ئەمە چ خشتەیەکی بۆ دانراوە؟
 
د. ئاڤێستا ئەنیس: هیچ خشتەیەکی نییە، هۆکارەکەش زیاتر بۆماوەییە یاخود تەمەن، چونکە تاوەکو تەمەنی خانمەکە گەورەتر بێت، ئەگەری دروستبوونی منداڵی دووانەی زیاتر دەبێت، پاشانیش هەندێکجار ئەوانەی دەرمانی گەورەبوونی هێلکە وەردەگرن، دەشێت منداڵی دووانەیان ببێت کە ئەمە وەکو کاریگەرییەکی لاوەکیی دەرمانەکەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمەڵێک ڤەیپ.

لە بەریتانیا جگەرەکێشان و ڤەیپ لە نزیک قوتابخانە و نەخۆشخانەکان قەدەخە دەکرێت

حکومەتی بریتانیا راوێژێکی گشتی دەستپێکردووە بۆ فراوانکردنی ئەو شوێنانەی جگەرەکێشانیان تێدا قەدەخەیە، هەروەها ناساندنی شوێنی نوێ کە کێشانی ڤەیپ و تووتنیشیان تێدا قەدەخە دەبێت، ئەمەش بە ئامانجی پاراستنی باشتر بۆ منداڵان و کەسانی لاواز لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی دووکەڵ.