لە بەریتانیا سەما بۆ باشترکردنی ژیانی تووشبووانی نەخۆشییەک بەکاردەهێندرێت

18-03-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
چەند تووشبوویێکی پارکینسن لەکاتی سەما. وێنە: AP
چەند تووشبوویێکی پارکینسن لەکاتی سەما. وێنە: AP
A+ A-
رووداو - تەندروستی

چەند تووشبوویێکی نەخۆشیی پارکینسن لە بەریتانیا هەفتانە کۆدەبنەوە، گۆرانی دەڵێن و سەمادەکەن، پسپۆڕانیش دەڵێن، ئەمە وادەکات نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان لەسەر کەمتر ببێتەوە.
 
لە شاری کاردیڤی بەریتانیا، توێژەرانی زانکۆی کاردیڤ سەمای سامبا بە چەند تووشبوویێکی نەخۆشیی پارکینسن دەکەن و توێژەرێکیش دەڵێت: ''ئەمە وایان لێدەکات، نیشانەکانیان باشترببێت و شێوازی ژیانیان رێکتر بێت''.
 
بەکارهێنانی سەما و ژەنینی میوزیک لە توێژینەوەکەدا بۆ تووشبووانی پارکینسن ساڵێک تاوەکو ساڵ و نیوێک دەخایێنێت و هەموو تووشبووان هەفتانە کاژێرێک سەمادەکەن و تەپڵ لێدەدەن، ئامانجی توێژینەوەکەش ئەوەیە کە کاریگەریی سەما و میوزیک لەسەر نیشانەکانی تووشبووان ئاشکرابکات.
 
چینی درو، توێژەرێکی زانکۆکەیە و دەڵێت: ''جگە لە وەرزش، تووشبووانی پارکینسن دەتوانن بایەخ بە ژەنینی میوزیک و کۆبوونەوەی خێزانی بدەن، چونکە نەخۆشییەکە نابێتەهۆی مردن، بەڵام رێگە بۆ مردن خۆشدەکات''.
 
بە گوێرەی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا، پارکینسن نەخۆشییەکە کە دەمارەخانەکانی کەسی تووشبوو دەپووکێنەوە، بەهۆی ئەوەی ئاستی دۆپامین لە جەستەدا کەمدەبێتەوە یاخود نامێنێت، باوترین نیشانەشی بریتییە لە 'پووکانەوە ماسوولکەکان، لەرزین، ناڕێکیی جووڵە و بیرکردنەوە'.
 
بەگوێرەی ناوەندەکە، ئێستا زیاتر لە 153 هەزار تووشبووی نەخۆشیی پارکینسن لە بەریتانیادا هەن کە زۆرینەیان سەروو 60 ساڵانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.